یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپی بڕیاریدا هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی رۆژئاوا بكات

بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ ره‌وانه‌ ده‌كات

K24 - ستۆكهۆڵم:

سوید وه‌ك یه‌كه‌م وڵات، بڕیاریداوه‌ هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی رۆژئاوای كوردستان (باكووری سووریا) بكات، كه‌ بڕه‌كه‌ی 100 مليۆن كڕۆنه‌، ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌ 10 ملیۆن یۆرۆ.

ئاندێش ئۆستێربه‌ری، په‌رله‌مانتاری سوید له‌ سه‌ر لیستی سوسیال دیموكرات، به‌ كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌، وه‌كو هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ بكرێت.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، بڕیاره‌ سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پارته‌ سیاسییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆببێته‌وه‌ و پێشبینی ده‌كرێت، پێشنیازی راگرتنی هه‌نارده‌ و فرۆشتنی چه‌ك به‌ توركیا بده‌نه‌ په‌رله‌مان.

ئه‌مڕۆ نه‌رویج وه‌ك یه‌كه‌م وڵات هه‌نارده‌ و فرۆشتنی چه‌كی به‌ توركیا راگرت، ئه‌و بڕیاره‌ش دوای ده‌ستپێكردنی هێرشی توركیایه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

ئ. م