ئه‌مڕۆ رۆژی له‌دایكبوونی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانییه‌

لە ناو خێزانێكی نیشتمانپەروەر پەروەردە بووە
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

73 ساڵ بەر لە ئێستا و لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆ، سەرۆک بارزانی لە شاری مهابادی خۆرهەڵاتی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان لەدایکبوو.

سەرۆک بارزانی هەر لە سەرەتای منداڵییەوە لە ناو خێزانێكی نیشتمانپەروەر پەروەردە بووە و هەر لەسەر ئەو بنەمایەش رێچکەی ژیانی گرتووەتە بەر.

لە ماوەی 73 ساڵەی رابردوودا، سەرۆک بارزانی رۆڵێکی کارای لە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکان و هەوڵە دیپلۆماتییەکان گیڕاوە لە پێناو گەیشتنی کورد بە ماف و دەستکەوته‌كانی خۆی.