سعوودییه: حوسییه‌كان 300 مووشه‌كیان ئاراسته كردووین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی سعوودییه بۆ كاروباری ده‌ره‌وه، عادل جوبێر رایگه‌یاند، حووسییه‌كان (300) مووشه‌ك و (100) فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانیان ئاراسته‌ی سعوودییه كردووه.
جوبێر گوتیشی: سعوودییه (14) ملیار دۆلاری بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی یه‌مه‌ن خه‌رج كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: له عێراق، لوبنان و ناو ئێرانیش خۆپیشاندان له دژی سیاسه‌ته‌كانی ئێران ده‌كرێت.
له باره‌ی قه‌ته‌ریشه‌وه، جوبێر گوتی: هیواده‌خوازین قه‌ته‌ر ره‌فتاری خۆی بگۆڕێت و چیدیكه پشتیوانی له تیرۆر نه‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: قه‌ته‌ر پاره‌یه‌كی زۆر بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان خه‌رج ده‌كات و ده‌ست له كاروباری ناوخۆی سعوودییه وه‌رده‌دات و هانی گیانی رق و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات.