ئۆتۆمبێلێک لە هەولێر چەند هاووڵاتییەک دەکات بەژێرەوە

K24 – هه‌ولێر:

بەرە بەیانی ئەمڕۆ لە دووڕیانێکی ناحییەی قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێر ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب چەند ژنێک لە کاتی پەڕینەوەیان دەکات بەژێرەوە.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، نزیکەی چوار ژن لە شەقامێکدا بێ ئاگا لە ئۆتۆمبێلەکە دەپەڕنەوە، ئۆتۆمبێلەکەش بە خێراییەکی زۆر خۆیان پێدا دەکێشێت.

باری تەندروستی قوربانیان نەزاندراوە بەڵام وەک ئەوەی دەردەکەوێت، تەنها یەک ژنیان دەتوانێت خۆی لە ئۆتۆمبێلەکە رزگاربکات.

H.J