ئه‌مه‌ریكا ژماره‌ی كارمه‌ندانی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه و ڤیزاشی راگرت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، له بڕیارێكی نوێ‌دا فه‌رمانی بۆ كارمه‌ندانی خۆی ده‌ركردووه له كۆنسوڵخانه‌ی هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا، ئه‌وانه‌ی مانه‌وه‌یان پێویست نییه، بگه‌ڕێنه‌وه وڵات و عێراق جێ بهێڵن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته ژماره‌ی كارمه‌ندان كه‌م بكرێته‌وه، چونكه له هه‌ر ئه‌گه‌رێكدا، توانای كۆنسڵخانه و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و به‌غدا، سنوورداره بۆ فریاكه‌وتنی كارمه‌ندانی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ش، پێدانی ڤیزای ئه‌مه‌ریكا، له كۆنسڵخانه‌ی هه‌ولێر و باڵیۆزخانه‌ی به‌غدا به شێوه‌یه‌كی كاتی راگیراوه و نادرێت.
هاوكات هۆشداریی دراوه‌ته ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی مانه‌وه‌یان پێویست نییه، به زووترین كات له رێگه‌ی ئامرازه‌كانی گواستنه‌وه‌ی بازرگانی، عێراق جێ بهێڵن و له شوێنی كۆبوونه‌وه و مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق دوور بكه‌ونه‌وه.
هاوكات ئامۆژگاریش ده‌كات چاودێریی میدیاكان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و چاو به پلانی ئه‌منیی كه‌سێتی خۆیاندا بخشێننه‌وه و ئاگاداری ده‌وروبه‌ری خۆیان بن.
ئ. م