به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردومانی توركیا 18 گوندی سنووری ئه‌تروش چۆڵكراون
K24- ئه‌تروش:
خه‌ڵكی گونده‌كانی شاره‌دێی ئه‌ترووش له سنووری پارێزگای دهۆك، به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه و هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێ بوون، به‌م هۆیه‌وه كۆچی گوندنشینان به‌ره‌و سه‌نته‌ری شاره‌دێكه و ناوچه‌كانی دیكه ده‌ستی پێكردووه.
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، له ناوچه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه و چیتر نه‌بنە هۆكاری زیان گه‌یاندن و تێكدانی ژیانی هاوڵاتیانی سنووره‌كه.
له‌مباره‌شه‌وه سه‌ردار یه‌حیا، قایمقامی قه‌زای شێخان نایشارێته‌وه كه بوونی په‌كه‌كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ناوچه‌كه هه‌یه و ئاشكراش ده‌كات، بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی ئه‌و سنووره زیاد بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و دۆخه بووه‌ته هۆی چۆڵكردنی گونده‌كانی ناوچه‌كه به‌ره‌و سه‌نته‌ری قه‌زا و ناحییه‌كان و زیان به كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان گه‌یاندووه.
ده‌شڵێت، ته‌نیا له سنووری ناحیه‌ی ئه‌تروش به‌و هۆیه‌وه چۆڵكراون.
به‌گوێره‌ی گوندنشینانی ناوچه‌كه، به‌م دواییانه جموجووڵی گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان زیاتر بووه.
H.B