دیارترین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش ئاشكرا ده‌كرێن كه تا ئێستا یاوه‌ری به‌غدادی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
فازڵ ئه‌بو ره‌غیف، پسپۆڕی عێراقی له كاروباری گروپه توندڕه‌وه‌كان ناوی دیارترین ئه‌و سه‌ركردانه‌ی رێكخراوی داعش ئاشكرا ده‌كات، كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه ماونه‌ته‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "رووسیا الیوم" ئه‌بو ره‌غیف گوتی: "ئه‌و سه‌ركردانه‌ی داعش كه تا ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ماونه‌ته‌وه سه‌رجه‌میان سه‌ركرده كۆنه‌كانن، بریتین له حه‌جی فالح ئه‌لقه‌رغولی، والی شه‌رعی ئێستای داعش، عه‌بدوڵڵا قه‌رداش، ئه‌بو موسلیم العیثاوی، كه پێشتر والی ئه‌نبار بوو و ئێستاش له‌و لێژنه‌یه، كه سه‌رپه‌رشتی دامه‌زراندنی والی و ئه‌میره‌كانی كه‌رته‌كان ده‌كات".
ئه‌و پسپۆڕه عێراقییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "جگه له‌وانه‌ش تا ئێستا ئه‌بو ئه‌حمه‌د ئه‌لڕاوی، روشدی جبووری ناسراو به ئه‌بی عومه‌ر ئه‌لبه‌غدادی و هاوكات شوێنگره‌وه‌ی ئه‌بی عومه‌ر ئه‌لڕاوی، كه له ساڵی 2010 له ناوچه‌ی سه‌رسار كوژرا".
گوتیشی: "روشدی جبووری والی ئێستای كه‌ركووكه و پێشتریش والی كه‌رتی كه‌رخی به‌غدا بوو"، روونیشیكرده‌وه، "ئێستا به‌غدادی هه‌ست به بۆشاییه‌كی گه‌وره له ده‌وری خۆی ده‌كات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ناتوانێت به ئاسانی ده‌ستی به سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی و كه‌سه نزیكه‌كانی بگات".
H.B