سبه‌ی جڤاتی گۆڕان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرێت

دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێرێت

K24 – سلێمانی:

بڕیاره‌ سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ جڤاتی گشتی گۆڕان کۆببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵبژێرێت.

پێشڕەو رەئوف ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕان بە کوردستان24ی راگەیاند، سبه‌ی جڤاتی گشتی بزوتنەوەکەیان کۆدەبێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتی ھەڵدەبژێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پۆستی سەرۆکی جڤات ٣ کەس کاندیدن و پۆستی جێگریش دەدرێت بە ئەندامێکی جڤات کە خەڵکی ھەولێر بێت، بۆ پۆستی سکرتێریش یەک کەس کاندیدە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هەریەکە لە کوردە چاوشین، دڵخواز کاکەڕەش، جەمال محەمەد، سکرتێری جڤاتی  نیشتمانی خۆیان بۆ سەرۆکایەتیی جڤاتی گشتی گۆڕان کاندید کردووە و پێشڕەو ڕەئوفیش خۆی کاندیدە بۆ پۆستی سکرتێری جڤات.