بازرگانى به داره‌وه خه‌ريكه دارستانه‌كانى زاگرۆس له بن ده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
تاران بڕينه‌وه‌ى دارى له دارستانه‌كانى باكوورى وڵاته‌كه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد و به‌و هۆيه‌وه داربڕه‌كان روويان له دارستانه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه.
به هۆى ئه‌و مه‌ترسييانه‌ى رووبه‌ڕوويان بووه‌ته‌وه، ساڵ له دواى ساڵ رووبەری دارستانەکانی زاگرۆس کەمتر دەبێتەوە.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه‌ى تاران، تا 10ى ديكه قه‌ده‌غه‌يه دره‌خت له دارستانه‌كانى باكوورى ئێران ببڕدرێنه‌وه. به‌و هۆيه‌وه بازرگانان روويان له دارسته‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كردووه و پيشه‌ى دارفرۆشتن په‌ره‌ى سه‌ندووه.
لە بەشێک لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش جووتیاران و خاوەن زەوییەکان، دارستانەکان ریشەکێش دەکەن بۆ ئەوەی رووبەری زەوییەکانی خۆیان فراوانتر بکەن و حکوومەتیش هیچ هەنگاوێکی جددى بۆ رێگری کردن لەو کارە نەگرتووەتە بەر.