پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك كۆمار نابێت

كانديدى بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا له‌ مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان، تايبه‌ت به‌ كوردستان24 رايگه‌ياند، پارتى ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆك كۆمار نابێت و كانديدى بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌، راشيگه‌ياند، بوونى كانديد له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان، په‌يوه‌ندى به‌وه‌وه‌ نييه‌، كه‌ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان بۆ ئه‌و پۆسته‌ كانديدى ده‌بێت يان نابێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ گوتيشى: ئه‌مجاره‌ پۆستى سه‌رۆك كۆمار بۆ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت و ئه‌و پۆسته‌ پشكى پارتييه‌، وه‌ك گه‌وره‌ترين هێزى سياسى كوردستان و يه‌كه‌م حزبى براوه‌ى هه‌ڵبژاردنى 12ى ئايارى په‌رله‌مانى عێراق.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدايه‌، هه‌فته‌نامه‌ى (ده‌ستوور)ى عێراقى له‌ ژماره‌ (4231)ى خۆيدا رايگه‌ياند، به‌ گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى له‌ نێوان فه‌تح و سائيرون كراوه‌، سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌ كوتله‌ى (البناء) و سه‌رۆك وه‌زيران له‌ كوتله‌ى (الاصلاح) و سه‌رۆك كۆماريش له‌ پارتى ديموكراتى كوردستان ده‌بێت.