هاوسه‌رێكی نهێنی جه‌مال خاشوقچی له كه‌نداوه‌وه ده‌ركه‌وت
K24 - هه‌ولێر:
به‌ر له چه‌ند رۆژێك، ژنێكی میسری له یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه وه‌ك هاوسه‌ری جه‌مال خاشوقچی خۆی ناساند، كه له 2ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو له ناو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له توركیا كوژرا، به‌ڵام پێشتر خاشوقچی هیچ هه‌واڵێكی له باره‌ی ئه‌و هاوسه‌ره‌یه‌وه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و ژنه میسریه بۆ رۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست" رایگه‌یاند، ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ خاشوقچی ئاشكرا ده‌كات، به گوته‌ی خۆیشی له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تی ئیسلامی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌نجامداوه، بۆیه مافه‌كانی خۆی به ته‌واوه‌تی ده‌وێت.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست، ئه‌و ژنه به‌و مه‌رجه قسه‌ی كردووه، كه ناوه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاشكرا نه‌كرێت، چونكه به گوته‌ی خۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منیه‌تی خۆی و پیشه‌كه‌ی ده‌بێت، بۆیه رۆژنامه‌كه‌ش، ته‌نها به پیته‌كانی (H. Atr)، ناوی ژنه‌كه‌ی نووسیوه.
ژنه‌كه ناوه‌ڕۆكی نامه‌كانی خۆی و خاشوقچی داوه‌ته رۆژنامه‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی تایبه‌تی خۆی و خاشوقچی، كه له چه‌ندین شوێنی جیاواز به یه‌كه‌وه ده‌ركه‌وتوون و وێنه‌یان گرتووه، كه به گوێره‌ی رۆژنامه‌كه، رۆژی هاوسه‌رگیریانه و مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ بووه.
یه‌كێك له یاریده‌ده‌رانی پێشووی خاشوقچی، كه نهیسویتووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، بانگه‌شه‌كانی ئه‌و ژنه به راست وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، خۆیشی ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بووه.
هه‌رچی ئه‌ندامانی خێزانی خاشوقچییه، هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه نه‌داوه، له‌لایه‌ك دیكه‌شه‌وه، خه‌دیجه جه‌نگیز، ده‌سگیرانه توركه‌كه‌ی خاشوقچی، بێزاری خۆی له گوته‌كانی ئه‌و ژنه ده‌ربڕیوه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه نه‌بووه.
خه‌دیجه ده‌ڵێت: "جه‌مال هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه پێنهگوتووم، بۆچی ده‌یه‌وێت وێنه‌ی جه‌مال له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك بگۆڕێت؟ چی ده‌وێت؟ وابزانم ئه‌و كاره هه‌وڵێكه بۆ ناشیرینكردن و شێواندنی ناوبانگی جه‌مال".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئه‌و ژنه میسرییه رایده‌گه‌یه‌نێت، وێنه و به‌ڵگه‌نامه‌ی هاوسه‌رگیری خۆی و خاشوقچی داوه‌ته به‌رپرسانی سعوودی و تورك له رێگه‌ی كۆنسوڵخانهكانیانهوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵام دیارینه‌كردووه له چ وڵاتێك.
ژنه میسرییه‌كه ته‌مه‌نی 50 ساڵه و له یه‌كێك له وڵاتانی كه‌نداو ده‌ژی و پێشتریش به‌ر له‌وه‌ی خاشوقچی بچێته ئه‌مه‌ریكا به یه‌كه‌وه ژیاون.
له باره‌ی یهكترناسینیشیان باس له‌وه ده‌كات، نزیكه‌ی 10 ساڵێك ده‌بێت یه‌كتر ده‌ناسن كه له كۆڕبه‌ندێكی میدیاییدا چاویان به یه‌كدی كه‌وتووه، نزیكه‌ی ساڵێكیش ده‌بێت په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستییان ده‌ستپێكردووه و دواتریش هاوسه‌رگیریان كردووه، وه‌ك ژنه‌كه باسی ده‌كات.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، پێشتر له مه‌ترسییه‌كانی سعوودیه ئاگاداریكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام خاشوقچی پێیوابووه، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و نییه.
ئ. م