حه‌شد ره‌تیده‌كاته‌وه باره‌گاكانی له ئه‌نبار بۆردومان كرابن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای ئه‌نبار ره‌تیكرده‌وه هیچ باره‌گا و پێگه‌یه‌كیان له لایه‌ن فڕۆكه‌ی نه‌ناسراوه‌وه له سنووری ئه‌نبار بۆردومان كرابێت.
فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبی، عه‌لی موزه‌فه‌ر، رایگه‌یاند، ده‌نگۆی بۆردومانكردنی پێگه‌یه‌كی حه‌شد له نزیك ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار دووره له راستییه‌وه.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك ده‌ریاچه‌ی سه‌رسار له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه بۆردومان كراوون.