ژماره‌ی قوربانییانی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵ له به‌رزبوونه‌وه دایه
K24 - هه‌ولێر:
تا ئێستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماری كۆتایی قوربانییانی رووداوی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌ی مووسڵ‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانیش ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان ده‌كه‌ن.
زوهێر ئه‌عره‌جی، قائیمقامی مووسڵ، به كوردستان 24ی راگه‌یاند، تا ئێستا ته‌رمی 35 گه‌شتیار له رووبار ده‌رهێنراون و هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆریش بێسه‌روشوێنن، بۆ ئه‌مه‌ش سه‌رجه‌م تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی و فریاگوزاریی گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا ئێستاش ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و منداڵ بێسه‌روشوێنن و تیمه‌كانیش سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنینن بۆ دۆزینه‌وه‌یان.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له به‌رگریی شارستانی رایگه‌یاند، به‌له‌مه‌كه توانای هه‌ڵگرتنی 50 كه‌سی هه‌یه، به‌ڵام زیاتر له 100 كه‌سی هه‌ڵگرتووه، كاتێك گه‌یشتووه‌ته ناوه‌ڕاستی رووباره‌كه، نقووم بووه.
هاووڵاتییان بۆ گه‌شتوگوزار به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و یه‌كه‌م رۆژی به‌هار، سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كه‌یان كردووه، كه ده‌كه‌وێته رووباری دیجله له پارێزگای نه‌ینه‌وا.
ئ. م