رووحانی: ته‌نیا به یه‌ك مه‌رج دانووستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حه‌سه‌ن رووحانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆنی راگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ دانووستانێك له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكات، تا ئه‌و كاته‌ی سزاكانی له‌سه‌ر لاده‌برێن.
ماكرۆن گوتیشی: ئێران ئاماده‌یه ئه‌و رێككارانه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه به‌م دواییه گرتییه به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی به رێككه‌وتننامه‌ی ناووكی، ئه‌گه‌ر بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا بگاته رێككه‌وتن.
رووحانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، له سایه‌ی بوونی سزای سه‌پێندراو به‌سه‌ر ئێران‌دا، تاران ناچێته هیچ دانووستانێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا.