رووسیا: پێنج هه‌زار چه‌كداری داعش له باكووری ئه‌فغانستانن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی رووسی، ئه‌لێكسه‌نده‌ر پۆرتنیكۆڤ رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش له ناوچه‌كانی باكووری ئه‌فغانستان خۆیان حه‌شار داوه.
پۆرتنیكۆڤ له به‌رده‌م به‌رپرسانی ئه‌منیی وڵاتانی هاوپه‌یمانی سه‌ربه‌خۆ، له وته‌یه‌كدا گوتی: "داعش ناوی له‌و لقه‌ی چه‌كداره‌كانی خۆی ناوه، ویلایه‌تی خوراسان و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار چه‌كدار ده‌بن و خۆیان حه‌شار داوه".
ئه‌وه‌شی گوت: "چه‌كدارانی داعش ژێرخانی پێویستیان بۆ دروستكردنی چه‌كی كیمیایی و ژه‌هراوی ده‌ست كه‌وتووه و توانای ئه‌وه‌شیان هه‌یه فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان به‌كار بهێنن".
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر