یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان شنگالييه‌كانی نیگه‌رانن كردووه
K24 - شنگال:
یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان شنگالييه‌كانی نیگه‌رانن كردووه و داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، به گوێره‌ی یاساكه، ئاواره‌كان ده‌بێت له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته جێگه‌ی ناڕه‌زایی و پلانێك سه‌یر ده‌كرێت دژی ده‌نگدانی ئاواره‌كان.
ئیداره‌ی قه‌زای شنگال له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، سكاڵا له‌سه‌ر یاساكه له دادگای فیدرالی تۆمار كردووه و به گوته‌ی ئه‌وانیش، به‌هیچ شێوه‌یه‌كی جێبه‌جێكردنی ئه‌و مادده‌یه قه‌بووڵ ناكه‌ن، چونكه ناتوانرێت ئاواره‌كان ده‌نگی خۆیان بده‌ن.
به گوێره‌ی یاساكه ده‌بێت ئاواره‌كان له پارێزگاكانی خۆیان ده‌نگ بده‌ن، له كاتێكدا 85%ی شنگالییه‌كان ئاواره‌ن و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن و تا ئیستا نه‌توانراوه به‌هۆی خراپ دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
ئ. م