خشتەی پێدانی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان گۆڕانکاری تێدا کرا

قائیمقامیەتی سلێمانی نرخ و کاتی پێدانی کارەبا ئاشکرا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 11، حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ مانگی دوانزە گۆڕانگاری تێدا كرا.

نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت.

خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەکان لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر 6:30  بۆ 8ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیشدا، بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە موەلیدەکان دەكرێت.

هەروەها، دەبێت لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا، موەلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێبکرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

H.J