کاروان حەمید حه‌لاق بە گۆرانی کوردی بەشداری فێستیڤاڵێكی جیهانی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
میوزیکژەن و گۆرانیبێژ کاروان حەمید حه‌لاق، بە گۆرانی کوردی بەشداری فێستیڤاڵی جیهانی تێد ئێکس ده‌كات، كه لە وڵاتی هۆڵەندا به‌ڕێوه‌چوو.
کاروان حەمید بە کوردستان 24ی راگەیاند لە شاری ئەمستردامی پایته‌ختی هۆڵەندا، بەشداری لە فێستیڤاڵی جیهانی تێد ئێکس کرد، بە هاوبەشی ئۆرکێسترای پارت ئاوت بە جلوبەرگی کوردییەوە گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی مەردان دەڵێتەوە.
كاروان، جیا له‌وه‌ی به جلوبه‌رگی كوردی له‌سه‌ر ته‌ختی شانۆ وه‌ستاوه و گۆرانییه‌كه‌ی چڕیوه، به شمشاڵیش به‌شداری له ژه‌نینی میوزیكه‌كه‌دا كردووه.
ئ. م