عێراق قه‌ره‌بووی زیانی سووتانی دەغڵودانی جووتیاران ده‌كاتەوە
K24- هه‌ولێر:
پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە قەرەبووی زەرەر و زیانی سووتانی دەغڵودانی جووتیاران بكاتەوە، بۆ ئەمەش دوو لێژنە پێكهاتووە، یەكێكیان لەسەر ئاستی پەرلەمان و ئەوی دیكەیان لەسەر ئاستی حكوومەتی عێراقە.
له‌م باره‌یه‌وه محەممەدئەمین فارس، ئه‌ندامی لێژنەی كشتوكاڵ لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بە كارەكانی لێژنەكان دەكات و دەڵێت: "بەردەوام چاودێریی لێژنەی حكوومەت دەكەینن.
له‌كاتێكیشدا ئامارەكانی سووتانی دەغڵودانی جووتیاران رۆژ بە رۆژ لە بەرزبوونەوە دایە، تا ئێستا نەتوانراوه ئامارێكی دروست بخرێتە بەردەست، ئامارەكان لە دامەزراوەیەكەوە بۆ دامەزراوەیەكی دیكە جیاوازن، لەلای بەرگریی شارستنی نزیكەی 400 ھەزار دۆنم سووتاوە، بەڵام رێژەكە لەلایەن یەكێتیی گشتیی جووتیارانی كوردستانەوە ڕێژه‌كه له‌وه كەمترە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه رۆژانە لە سنووری پارێزگای كەركووك و دەشتی نەینەوا ده‌غلودانی جووتیاران دەسووتێ، ئەو كەسانەی بەدواداچوونیشیان بۆ رووداوەكان كردووە، تۆمه‌تی سووتاندنه‌كه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی عەرەبی ھاوردە و داعش.
H.B