گوته‌كانی مه‌سرور بارزانی له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاردانه‌وه به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت
K24- هه‌ولێر:
گوته‌كانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردنی له دیداری ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، لە زانكۆی ئەمریكی - كوردستان له دهۆك، كه ڕایگه‌یاند، هیچكام له پێكهاته‌كانی عێراق هه‌ست به‌وه ناكه‌ن، كه به‌ته‌واوی عێراقی بن، كاردانه‌وه‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
پێكهاته‌كانیش ئه‌م گوتانه له شوێنی خۆیان ده‌بینن و پێیان وایه هۆكاری لاوازبوونی ئینتیما و هه‌ستی نیشتیمانیان به‌رامبه‌ر به‌عێراق، بۆ ئه‌و زوڵم و سته‌مكارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌ڕابردوو و ئێستادا له دژیان ده‌كرێت.
جیاواز له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان هه‌ست به ئارامی و چه‌سپاندنی مافه‌كانیان ده‌كه‌ن، له‌مباره‌شه‌وه ئایدن مه‌عروف، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێكهاته‌كان باسی ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمدا وه‌زیرێك له پێكهاته‌ی توركمان بۆ كاروباری پێكهاته‌كان دیاری كراوه.
ئه‌و وه‌زیره‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیش ده‌كاته‌وه، وێرای ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له پێشێلكردنی مافی پێكهاته‌كاندا، هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقیش له‌حكومداریاندا دادپه‌ره‌وه‌ر نین.
پێكهاته جیاوازه‌كانی عێراق به هۆكاری ئه‌و توند‌و تیژی و سته‌مكاریه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: وایكردووه كه هه‌ستی نیشتیمانیان بۆ عێراق و هیوایان به ئاینده‌ی عێراق ته‌واو لاوازبێت، له‌كاتێكدا كه هه‌رێمی كوردستان به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام و نیشتیمانی خۆیان ده‌زانن.
H.B