با هه‌موومان پشتیوانی رۆژئاوا بین
ماوه‌یه‌که تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستانی کردۆته سیاسه‌تی رۆژانه‌ی خۆی له ناوچه‌که‌دا. هاوکات داعش به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له کورد و رۆژئاوا به ئه‌ندام و لایه‌نگره‌کانی ده‌دا. به‌گشتی هه‌لومه‌رجی رۆژئاوای کوردستان گه‌یشتۆته قۆناغێکی هه‌ستیار. له‌لایه‌ک هیوا هه‌یه پارچه‌یه‌کی کوردستان رزگار بێ و گه‌لی کورد له سووریا به ویسته‌کانی بگات. له‌لایه‌کی دیکه‌وه مه‌ترسی شه‌ڕ و وێرانکاری و داگیرکاری له سه‌ر ئه‌م پارچه‌یه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه. ئه‌و هه‌ڕه‌شانه رووداوه‌کانی باشووری کوردستان له سه‌رده‌می رووخانی سه‌دداممان وه‌بیر ده‌خاته‌وه. ئه‌و کاتیش، له لایه‌ک تورکیا هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌کرد که هێرش ده‌کاته سه‌ر باشوری کوردستان، له لایه‌کی دیکه‌وه پاشماوه‌کانی تێرۆریسته ئیسلامیه‌کان که پێشتر فرانسۆ حه‌ریریان تێرۆر کردبوو و کاره‌ساتی خێڵی حه‌مه‌یان قه‌وماندبوو، ئه‌وجار رووداوی تێرۆریستی یه‌کی شوباتیان ئه‌نجام دا و له هه‌مووی ناخۆشتر، شێخ زاناکان ده‌یانویست باشووری کوردستان بکه‌نه مه‌یدانی ته‌راتێنی خۆیان و به‌زه‌ییان به پیر و لاو و ژن و منداڵ و ساغ و نه‌خۆشدا نه‌ده‌هات.
ئه‌وکات که‌س بیری له جیاوازی و ناکۆکی نێوان یه‌کێتی و پارتی نه‌ده‌کرده‌وه. هه‌موو په‌رۆشی پاراستنی حکومه‌تی کوردی له باشووری کوردستان بوین. ته‌نانه‌ت به‌شێک له ئیسلامیه‌کان، بۆ وێنه یه‌کگرتووی ئیسلامی، وێرای باقی چین و تۆیژه‌کانی کوردستان ئیدانه‌ی کرده‌وه تێرۆریسته‌کانیان ده‌کرد و بۆ پاراستنی هێمنی و ئاسایشی باشوور هاوکاری دام و ده‌زگاکانی کوردستانیان ده‌کرد. به نیسبه‌ت تورکیا‌ش شه‌پۆلێک له قین و توڕه‌یی هه‌موو کوردستانی گرتبۆوه. له بازاڕ و له مزگه‌وته‌کان و له زانکۆکان هه‌موو به دژی سیاسه‌تی داگیرکاری تورکیا هه‌ڵوێستیان هه‌بوو. له بیرمه دکتور فه‌رهاد پیرباڵ وێرای پۆلێک له خوێندکاره‌کانی له زانکۆی سه‌ڵاحه‌ددین چوبوونه زاخۆ و به‌راورووی تانک و ده‌بابه‌کانی تورک وه‌ستا بوون و هاواریان ده‌کرد ئه‌گه‌ر باشوور داگیر بکه‌ن ئه‌وها ئه‌وهاتان لێده‌که‌ین! به خۆشیه‌وه هه‌و دوو مه‌ترسیه‌که له سه‌ر باشوور ره‌وییه‌وه. تورکیا نه‌یوێرا هێرش بکا و هێزه تێرۆرسیته‌کانیش ته‌فر و ته‌نا بوون. فێدێرالیزمی باشووری کوردستان له ده‌ستوری عێراقدا دانی پێدانرا و ئه‌م پارچه‌ی کوردستان وه‌کوو کیانێکی سیاسی خودموختار، له لایه‌ن وڵاتان و رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئیعترافی پێکرا. ئێستاش به هه‌موو کێشه و هه‌وراز و نشێو و که‌م و کۆڕیه‌کانه‌وه کیانێکی سیاسی کوردی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵه خاوه‌نی کونسوڵخانه و پێوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خۆی و ئابووریه‌کی نیوه سه‌ربه‌خۆیه. جیا له وه‌ی هه‌وڵه‌کانی رێفۆرم چه‌نده سه‌رکه‌وتوو بووه و چ داهاتویه‌کی ده‌بێ (که نوسه‌ری ئه‌م دێرانه پێی وایه تاکوو ئێستا سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه) به‌ڵام ده‌بێ سه‌ره‌تا شتێک هه‌بێ هه‌تا دوایی بتوانی رێفۆرمی تێدا بکه‌ی. چاکسازی له جیهانی وه‌هم و خیاڵدا ناکرێ.
با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رۆژئاوای کوردستان و دواین هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌کان که رووی له‌م پارچه‌یه‌ی کوردستان کردووه. روون نییه که تورکیا هه‌ڕه‌شه‌کانی بۆ ده‌چێته سه‌ر یا ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت هێرشیش بکا چی ده‌ست ده‌که‌وێ و چ ئاکامێکی ده‌بێ. هه‌روه‌ها داعش تازه نابێته‌وه ئه‌و هێزه مه‌ترسیداره‌ی جاران که توانی بۆ چه‌ند رۆژێک تا نیوه‌ی کوبانیش داگیر بکا. ئه‌وه‌ی له‌م ناوه‌دا گرنگه و له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه هه‌ڵوێستی خه‌ڵکی پارچه‌کانی دیکه و حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌کانی کوردستان و به تایبه‌تی، هه‌ڵوێست و کرده‌وه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به نیسبه‌ت ئه‌م رووداوانه‌یه. نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێک بۆ چرکه‌یه‌کیش گومانی هه‌بێ که پشتگیریی له رۆژئاوای کوردستان ئه‌رکی هه‌موومانه. هه‌ر بۆچوون و رخنه و هه‌ڵوێستێکمان به نیسبه‌ت به‌رپرسانی رۆژئاوا هه‌بێ و له چه‌ند ساڵی رابردوودا له هه‌رکام له دوو به‌ره‌ی رکابه‌ری رۆژئاوا پشتیوانیمان کردبێ، ئێستا ده‌بێ به ته‌واوی تواناوه پشتگیری گشت رۆژئاوا وه‌کوو پارچه‌یه‌کی کوردستان بکه‌ین. ئه‌مه کارگه‌یه‌که بۆ نیشاندانی نه‌ته‌وه‌بوون و نه‌ته‌وه سازکردن و نه‌ته‌وه به‌هێزکردن. حیزبه‌کان، تاکه‌کان، مێدیاکان ده‌توانن نیشان بده‌ن چه‌نده دوور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و تاکه‌که‌سی و هێڵی زاڵی مێدیایی ده‌توانن هه‌ڵوێست بگرن و ئیدعاکانی خۆیان بۆ بیرکرنه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان بسه‌لمێنن.
ئه‌م رۆژانه تێپه‌ڕ ده‌بێ. رۆژئاوای کوردستان تازه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه تاریکه‌کانی "کۆماری عه‌ره‌بی سووریا". ناگه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغێک له بۆ زیاتر له نیو سه‌ده به یاسای 'هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت' به‌رێوه ده‌چوو، ته‌عریب ده‌کرا، ئه‌شکه‌نجه ده‌درا، بێبه‌ش ده‌کرا، حاشای لێده‌کرا ، کولتور و زمانی پاکتاو ده‌کرا و ته‌نانه‌ت شریتی گۆرانی کوردی قه‌ده‌غه ده‌کرا. رۆژئاوای کوردستان به هه‌موو که‌م و کۆڕیه‌کانیه‌وه له چه‌ند ساڵی رابردوودا له ناو دۆزه‌خی سووریادا توانیوویه‌تی ئه‌زمونێکی سه‌رکه‌وتوو له شه‌ڕی داعش و له خۆبه‌رێوه‌به‌ری به جیهان نیشان بدا. ئێستا دۆست و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. ئێستا له زانکۆکان و ناوه‌نده بیر و زانستیه‌کان بۆته بابه‌تی لێکۆڵینه‌وه و سه‌رنجی بیرمه‌ندانی جیهانی بۆ لای خۆی راکێشاوه. ده‌بینین وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له پێناو گۆڕینی بریاری تره‌مپ واز له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ده‌هێنێ تا به بیروڕای گشتی ناوخۆ و جیهان نیشان بدا که رۆژئاوای کوردستان چه‌نده گرنگه و ئه‌مریکا نابێ پشتی تێبکات. ده‌بینین ئه‌مریکا به کرده‌وه هاوپه‌یمانی شه‌ست ساڵه‌ی خۆی له ناتۆدا واته تورکیا ده‌ور لێده‌داته‌وه و حازر نییه کوردی بگاته قوربانی ساز‌و سه‌ودای خۆی ته‌نانه‌ت به نرخی وازهێنانی تورکیا له رووسیا. ره‌نگه تورکیا هێرش بکا. ره‌نگه داعش ته‌قینه‌وه بکا، ره‌نگه حکومه‌تی سووریا ئاژاوه بنێته‌وه. به‌ڵام تازه رۆژئاوای کوردستان به ئاستێک گه‌یشتووه که وه‌کوو باشووری کوردستان له ساڵه‌کانی دوای رووخانی سه‌ددام تازه ناکرێ حاشای لێ بکرێ. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئێمه ده‌توانێ ئه‌م قۆناغی تێپه‌ربوونه شیرین بکا و به پشتیوانیه‌کی بێ وێنه، دیمه‌نێکی جوان بۆ مێژووی کورد تۆمار بکا، یا به پێچه‌وانه، دوور بێ، ده‌کرێ بکه‌وینه داوی رق و کینه و حیسابی تاکه‌که‌سی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و چه‌ق به‌ستوویی له هه‌ڵوێستی فلانه ساڵدا که فلانه قسه‌م کردووه تازه نایگۆرم! هه‌موومان با دوور بین له‌م کرده‌وه دژی نه‌ته‌وه‌ییانه، هه‌موومان مرۆڤ دۆست بین. با کورد بین!