لۆبیسته‌كان!
گوتاری سیاسی كوردیی خاڵییه له سیاسه‌ت و لۆژیكی به‌رگریكردن، دیاره مه‌به‌ستمان به‌رگریكردنه نه‌ك پهرچهكردارو هه‌نگاوی نادروست، چه‌مكی به‌رگریی وه‌ك كۆنتێكستی شۆرشگێڕی و كلاسیكی بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌كی مێژووكرده و قوڵاییه‌كی سیاسی و فیكری هه‌یه بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی سیاسی، به‌دیوه‌كه‌ی تری‌دا، به‌رگریكردن ئێستا گۆڕاوه بۆ مۆدێلی لۆبیكردنی سیاسی و عه‌قلانی و نیشتیمانی، كه به یه‌كێك له ئه‌ركه هه‌نووكه‌ییه‌كانی پێگه‌یشتنی عه‌قڵی ده‌وڵه‌تداری و حوكمڕانی داده‌نرێت و ناكرێت چیتر كورد لێی بێ ئاگابێت.
سه‌رباری لاوازبونی ده‌سه‌ڵاتی سێنتراڵ، كه‌چی كاراكته‌ری كورد له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست، هێشتا هه‌ست به سته‌م و نادادی و نایه‌كسانی ده‌كات، ئه‌م سته‌م و نادادیه هه‌میشه وه‌ك په‌ڕۆیه‌ك پێچراوه به شتی لاوه‌كیه‌وه، مه‌سه‌له بنه‌ره‌تیه‌كه خراوهتهلا، بۆ نموونه له كێشه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵا، له هه‌ریه‌ك له پارێزگای سه‌ماوه‌ی عه‌ره‌بی و ترابزۆنی توركی و كه‌ركوكی كێشه‌له‌سه‌ر، هه‌میشه شتێك ئاماده‌گی هه‌یه بۆ داپۆشینی ماف و بنه‌چه ره‌سه‌نه‌كه‌ی دۆزگه‌ریی كورد، ده‌بێت ئه‌م شته پێچراوانه لابه‌رین، له‌م كێشه‌یه‌دا ئه‌سڵه‌ن نه‌مانزانی چۆن مامه‌ڵه بكه‌ین و سه‌رمایه‌گوزاری پێوه بكه‌ین، پێكه‌وه هه‌موو كورد خه‌ریكی چهرچهكردارو جنێودان و بزواندنی هه‌ستی شۆڤێنیستی و نه‌ته‌وه په‌رستی بوین به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین كێشه راسته‌قینه‌كه ئه‌مه نییه.
له دۆخی به‌رگریه‌كی ناچاریداین، ئه‌مه مه‌ترسییه بۆ ئاینده، ئه‌م جۆره به‌رگرییه ئیتر ده‌بێت كۆتایی بێت، به‌رگریی كرده‌یه‌كی راگوزه‌ره، به‌رگریی نابێت وه‌ك ستراتیژ جێگای بكه‌ینه‌وه له جیهانبینی و خه‌ونی سیاسیماندا، به‌رگریی ته‌كتیكی قۆناغێكی كاتییه، تاقیكردنه‌وه‌و موماره‌سه‌یه‌كی ئینتیقالییهو نابێت وه‌ك نه‌خۆشی درێژخایه‌ن تا كۆتایی ته‌مه‌ن له‌گه‌ڵمان بێت، كورد هه‌میشه له دۆخی بهرگریدابووه، ئای چه‌ند حه‌زمان لهبهرگریهو بڵێین تا هێرشمان نه‌كرێته‌سه‌ر هێرش ناكه‌ینه سه‌ركه‌س، ئاخر ناسیۆنالیزمی هۆشیار وا دروست نابێت، ته‌نانه‌ت دروشمه‌كانی شۆڕش و بزاڤی رزگاریخوازیی پڕیه‌تی له وشه و كۆنسێبتی به‌رگریی، زاكیره‌ی كۆن و نوێی فه‌رهه‌نگی ئێمه به‌رگرییه له سه‌روه‌ری و ئاڵا‌و خاك و نیشتیمان، ئه‌م دۆخه جێگیره وایكردووه هیچ جۆره جوڵه و ئاكشنێك وه‌رنه‌گرین به ئاراسته‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی كرده‌یه‌كی دیكه، نه‌ته‌وه‌ی زۆرینه‌ش هیواخوازن كورد له‌م دۆخی بهرگریهدا بمێنێته‌وه، هه‌ر به‌رگری بكات له ئاڵا‌و خاك و سه‌روه‌ریه‌كه‌ی، كه‌واته پێویسته دۆخی به‌رگریی و مانه‌وه به‌م فۆرمه بگۆڕین به شتێكی دیكه كه ئه‌ویش گوشار‌و مانۆڕی سیاسی و لۆبیكردنه.
"لۆبی" وشه‌یه‌كی ئینگلیزییه، Lobby، به‌مانای گروپی گوشاری سیاسی دێت، به تۆپزیی ئه‌و جوله‌كه‌و یه‌هودیانه به‌كاریان هێنا كه په‌رت و بڵاو بوون به جیهانداو ده‌وڵه‌تیان نه‌بوو به‌تایبه‌تی له سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م و دابه‌شبوونی گه‌لان تا سه‌رده‌می تیۆردۆهێرتزل و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی جوله‌كه له ئیسرائیل، لۆبی جوله‌كه هێند به‌هێز بوو وایكرد گه‌ره‌كی جوله‌كان له هه‌ڵه‌بجه‌و سلێمانیه‌وه بارگه‌و بنه بپێچنه‌وه و بڕۆن بۆ ناو چوارچێوه دهستورییهكهی ئیسرائیل له پێناو مانه‌وه‌و به‌رگریی عه‌قلانی و ئینتیمای ده‌وڵه‌تداریدا، لۆبی جوله‌كه هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته درێژه‌ی هه‌یه له وڵاته زیندوه‌كانی جیهان، ته‌نانه‌ت لۆبی نه‌ته‌وه‌كانی وه‌ك ئه‌رمه‌نی و ئه‌فغانی و هیندۆسی و توركی و عه‌ره‌بی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌یه، تاكه میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ ده‌وڵه‌ت تا ئێستا لۆبی نه‌كات و لۆبیستی نه‌بێت كورده، كورد له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزب ئه‌كادیمیایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و جڤاكیشی نییه تاوه‌كو لۆبیه‌كی پێ دروست بكات وه‌ك هه‌نگاوی سه‌ره‌تا، مایه‌ی به‌دبه‌ختیه كورد له به‌غداد كه له ملیۆنێك زیاتره، لۆبی نییه بۆ داواكاری و مافی سروشتی و هیچ نه‌بێت بۆ رێگرییكردن له‌و چیرۆكی سوكایه‌تیانه‌ی رۆژانه به مرۆڤی كورده‌وه ده‌كرێت له سایه‌ی بێ ده‌وڵه‌تیدا، كه‌واته لۆبیسته‌كان كێن و كوان، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاره‌كانیش نه‌یانتوانیوه ئه‌م رۆڵه وازی بكه‌ن و هه‌ر خه‌ریكی ململانێی حیزبی و ئایدۆلۆژی و گه‌یاندنی خه‌به‌ری ناخۆشن بۆ ئه‌م هه‌رێمه؟
ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێت خه‌ڵكی ناسیۆنالیست و ئایدۆلۆجیستمان زۆره، بنكه‌و دامه‌زراوه‌ی حیزبیمان هه‌یه، به‌ڵام ناتوانن لۆبیستێكی باش و دارێژه‌ری سیاسه‌تێكی باش بن، ده‌كرێت كورد سه‌ره‌تا لۆبی خۆی له ئه‌مریكاوه ده‌ستپێبكات و چالاكیه‌كانی راده‌ستی ئه‌كادیمیست و خوێندكاره گه‌نجه‌كان و رۆژنامه‌وان و ئابوریناسه‌كانی بكات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ نه‌بێت بناغه‌یه‌كی بۆ دابنرێت بۆ فشاردانان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تانی جیهان بۆ بڕیاری سیاسی و چاره‌نوسساز، ده‌كرێت كابینه‌ی نوێ، كابینه‌ی دروستكردنی لۆبی به‌هێز بێت له ئه‌مریكاوه تا ده‌گاته وڵاته ئه‌وروپیه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی كورد له‌م دۆخی به‌رگریی و بێ شوناسیه رزگاری بێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌یان كۆمپانیای راوێژكاری هه‌یه ده‌كرێت سودیان لێوه‌ربگیرێت، Lobby Consultant.
رۆحی كوردیی به‌جۆرێك شپرزه‌یه له‌به‌رده‌م عه‌ره‌ب و تورك و فارس‌دا، وه‌ك بڵێی تاوانباره‌و چاوه‌ڕوانی سزادان و حوكمدان ده‌كات، ئه‌م رۆحه هه‌رگیز به‌رگریی پێناكرێت، هه‌رگیز ناسیۆنالیزم و هێڵی ستراتیجی نیشتیمانی پێ دروست ناكرێت، ئه‌م رۆحه دیسان له‌به‌رده‌م ستاتۆی حوكمڕانی هه‌رێمیشدا نه‌یتوانیوه ئیراده بۆخۆی دروست بكات، كه‌واته پێویستیمان به لۆبییه، به‌رگریكردن و لۆبیكردنی عه‌قلانی ده‌بێت تێكه‌ڵی یه‌كدی بن، بۆ ئه‌وه‌ی چیتر تخوبی كه‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه نه‌خرێته ژێر پرسیار‌و سوكایه‌تی بێ‌مانا، خۆیه‌كلاییكردنه‌وه بۆ خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری و سیاسی و حوكمڕانی، به لۆبی شه‌قام و رای گشتی ده‌كرێت، لێتێگه‌شتن و دیالۆگ هه‌نگاوی یه‌كه‌مه، خۆی به‌شێكی ئه‌م فۆبیا سیاسیه‌ی وه‌ك خه‌مێك له قوڵایی گوتاری كوردیدا كار ئه‌كات زاده‌ی ئه‌وه‌یه كورد هونه‌ری به‌رگریكردن و دیالۆگیش فێر نه‌بووه‌و نازانێت، سه‌رجه‌م شۆڕش و جووڵانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و سیاسیه‌كانی كورد دواجار له نه‌بوونی به‌رگریی عه‌قلانی و ئارگیومێنتی جدیدا بووه، هه‌میشه بهرگریهكانمان پهرچهكردارو ده‌نگدانه‌وه بووه، ئێستاش له‌ناو خۆماندا سه‌دان كه‌له‌به‌ر ده‌دۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تمان نه‌بێ و سه‌ربه‌خۆ نه‌بین و كۆده‌نگی نیه له‌م پرسه‌دا به‌داخه‌وه.