ده‌ركه‌وت ئینگلاند سوودمه‌نترین هه‌ڵبژارده‌ی مۆندیالی 2018 بووه‌

یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، ریال مه‌درید و تۆتێنهامیش قازنجێكی گه‌وره‌یان له‌ مۆندیالی 2018كردووه‌

دوای شەش مانگ دواجار فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی تۆپی پێ پاداشتی پێشکەش بەو فێدراسیۆن و یانانە کرد کە بەشداری مۆندیالی 2018ـی رووسیایان کردووە، فێدراسیۆنەکانی ئینگڵاند، ئیسپانیا و ئەڵمانیا سوودمەنترینن و لەسەر ئاستی یانەکانیش، یانەکانی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید پارەیەکی باشیان بەرکەوتووە.

یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵاند سوودمەندترین یانەی مۆندیالی 2018 بوو، بەو پێیەی ئەم یانەیە زۆرترین یاریزانی لە هەڵبژاردەی ئینگلاند هەبوو و نزیکەی پێنج ملیۆن و دوو سەد هەزار دۆلاریان بەرکەوتوو، هەروەها یانەکانی ریال مەدرید و تۆتێنهامیش لە پلەکانی دووەم و سێیەم دێن.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاندیش لەسەر ئاستی فێدراسیۆنە جیهانیەکان سوودمەندترین بووە، ئەم فێدراسیۆنە بە هۆی ئەوەی کە زۆرترین یاریزانی ئەم فیدراسیۆنە نوێنەرایەتی 32 هەڵبژاردەکەی مۆندیالی رووسیایان کردووە، بڕی نزیکەی 38 ملیۆن دۆلاریان بەرکەوتووە. لە دوای فێدراسیۆنی ئینگڵاند، فێدراسیۆنەکانی ئیسپانیا و ئەڵمانیا سوودمەندترین بوونە.

هەر لە ئینگڵاند یانەی چێڵسی ئەم وڵاتەش پلەی یەکەمی گرتووە، ئەمیش بەهۆی ئەوەی کە ئەم یانەیە خاوەنی زۆرترین یاریزانی پیشەگەر بووە لە مۆندیالی رابردوو، بە واتای ئەوەی کە ئەو یاریزانانەی پێش مۆندیال لەم یانەیە یارییان کردووە و دواتر بۆ خولێکی دیکە رۆیشتون، لە دوای ئەمانیش یانەکانی مانچیستەر سیتی و ریال مەدرید دێن.

بە گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئینگڵاند سوودمەندترینی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بووە، ئەم فێدراسیۆنە لە کۆی ئەو پاداشتانەی کە لالەیەن فیفاوە پێشکەش کراوە، بە گشتی نزیکەی 37 ملیۆن دۆلاریان بەرکەتووە، هەروەها لە پلەی دووەمیش فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا دێت کە ئەوانیش نزیکەی 23 ملیۆن یۆرۆیان بەرکەوتووە و پلەی سێیەمیش فێدراسیۆنی ئەڵمانیا دێت کە ئەمانیش نزیکەی 19 ملیۆن دۆلاریان بەرکەتووە.