مێسی لوتكه‌ی باشترین 50 یاریزانی مۆندیالی رووسیای گرتووه
تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا توێژینه‌وه‌یه‌كی بۆ باشترین یاریزانه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا كردووه تێیدا لیستێكی باشترین 50 یاریزانی مۆندیالی بڵاو كردۆته‌وه و لیۆنێل مێسی لوتكه‌ی گرتووه، باشترینه‌كانیش له‌سه‌ر بنه‌ما رۆڵ و كاریگه‌ری یاریزانه‌كان بۆ وڵاته‌كانیان له 2018 ده‌ستنیشان كراون.
1ـ لیۆنێل مێسی ئه‌گه‌رچی رۆڵی پادشا بۆ بارسێلۆنا ده‌گێرێت، به‌ڵام بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی نه‌بردۆته‌وه، له یه‌كه‌مین یاری نێوده‌وڵه‌تی خۆی له 2005 دوای تێپه‌ڕبوونی 2 خولهك به‌كارتی سوور ده‌ركرا، به‌ڵام له 2018 ئه‌گه‌ر رۆڵی لیۆنێل مێسی نه‌با، ئێستا مۆندیالی رووسیا به‌بێ ئارجێنتینا به‌ڕێوه ده‌چێت، چونكه له یارییه‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی هاتریكی تۆمار كرد و بلیتی مۆندیالی 2018ـی رووسیای بۆ تانگۆ بڕی.
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆی 33 ساڵ، ناسناوی یۆرۆی 2016ـی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال برده‌وه، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی مێسی رۆڵی له گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ مۆندیال نه‌بووه.
له پله‌كانی یازده‌یه‌م تا بیسته‌م (تۆنی كرووس، دی خیا، مۆدریچ، ئه‌گوێرۆ، كلیان مباپێ، كۆتینهۆ، داڤید سیلڤا، رامۆس، كریستیان ئیریكسن و پۆڵ پۆگبا دێن).
پاوڵۆ دیبالا، ئه‌ندرێس ئینیێستا، ئه‌دینسۆن كاڤانی، مانوێل نویه‌ر، مارسێلۆ، ئیسكۆ، مۆله‌ر، پیكێ، بۆسكێتس، سایدۆ مانی، سۆن هیونگ مین، ئاسێنسیۆ، ڤاران، دی ماریا و ئیسكۆی تێدایه.