به فه‌رمی، مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌مین ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی ره‌ت كرده‌وه
مانچێسته‌ر یونایتد یه‌كه‌م ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆل پۆگبا ره‌تده‌كاته‌وه و ئاماده نین به‌و نرخه ده‌ستبه‌رداری ناوه‌راستكاره فره‌نسییه‌كه‌یان ببن.
پێگه‌ی ئۆك دیاریۆی ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه مانچێسته‌ر یونایتد ئۆفه‌رێكی 125 ملیۆن یۆرۆی ریال مه‌درید بۆ پۆگبا ره‌تكردۆته‌وه، جگه له‌م نرخه‌ش مێره‌نگی ئاماده‌یه 25 ملیۆن یۆرۆ وه‌كو پاداشته‌كان بداته مانچێسته‌ر یونایتد، به‌ڵام شه‌یتانه سووره‌كان نایانه‌وێت به كه‌متر له 185 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه فڕه‌نسیه ببن.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه ریال مه‌درید ئاماده نییه زیاتر له 160 ملیۆن یۆرۆ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یاریزانه خه‌رج بكات.
پۆگبای ته‌مه‌ن 26 ساڵ له هاوینی 2016 له یوڤێنتۆسه‌وه به به‌های 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه پۆگبا باشترین ئاستی كاروانی وه‌رزشی خۆی پێشكه‌ش كردووه، توانیویه‌تی له كۆی 45 یاری 16 گۆڵ و 11 ئاسیست تۆمار بكات.