داوا ده‌كرێت مێسی به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یاری بكات
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا داوا ده‌كات سزایه‌كه‌ی سه‌ر مێسی كه‌مبكرێته‌وه و تا ئه‌و یاریزانه به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا یاری بكات.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا، له چاپی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20 ئه‌یلوولی 2019، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه فیدراسیۆنی ئارجێنتینا داوایه‌كی له كۆنمیبۆڵ كردووه سزایه‌كه‌ی سه‌ر مێسی له 3 مانگه‌وه بۆ 2 مانگ كه‌م بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بتوانێت به‌شداریی له یاری دۆستانه‌كه‌ی تانگۆ به‌رامبه‌ر ئه‌ڵمانیا بكات كه بریاره یارییه‌كه له رۆژی 9ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
ئارجێنتینا به‌هه‌مان شێوه له رۆژانی 14 یان 15ـی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئیكوادۆر یاری ده‌كات و ئامانجیه‌تی مێسی به‌شداریی له‌و یارییه‌ش بكات.
لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا له كۆپا ئه‌مریكای 2019 به‌هۆی ره‌خنه‌گرتنی له ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشوور بۆ ماوه‌ی 3 مانگ سڕ كرا، به‌مه‌ش مێسی به‌شداریی دوو یاریی رابردووی ئارجێنتینا به‌رامبه‌ر چیللی و مه‌كسیكی نه‌كرد.