وڵاتانى بايكۆت ئه‌م داواكاريانه‌يان له قه‌ته‌ر هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانى بايكۆت كه هه‌ريه‌ك له سعووديه، ئيمارات، ميسر و به‌حره‌ين ده‌گرێته‌وه ليستێكى داواكارييان له رێى كوه‌يته‌وه ئاراسته‌ى قه‌ته‌ر كردووه و داوا ده‌كه‌ن له ماوه‌ى ته‌نيا 10 رۆژدا قه‌ته‌ر جێبه‌جێيان بكات.
ليستى داواكارييه‌كان له 13 داواكارى و مه‌رج پێكدێن و ديارترينيان داخستنى كه‌ناڵه‌كانى جه‌زيره و سه‌رجه‌م سايت و كه‌ناڵه قه‌ته‌رييه‌كانه. له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى هێزه توركييه‌كه و بڕينى په‌يوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئێران.
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا ريكس تيلرسۆن رايگه‌ياندبوو، وڵاتانى بايكۆت ليستى داواكارييه‌كانيان راده‌ستى قه‌ته‌ر ده‌كه‌ن، كه داوكارى ماقووڵن و شياوى جێبه‌جێكردن ده‌بن.
داواكارييه‌كان ئه‌مانه‌ن:
يه‌كه‌م: قه‌ته‌ر به ره‌سمى نوێنه‌رايه‌تى خۆى له ئێران بچووك بكاته‌وه و هه‌موو پاشكۆكانى دابخات و رێگه به پاسداران نه‌دات بێنه خاكى قه‌ته‌ره‌وه و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بێت.
دووه‌م: قه‌ته‌ر ده‌ستبه‌جێ بنكه‌ى سه‌ربازى توركيا كه ئێستا درووستده‌كرێت له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى دابخات.
سێيه‌م: قه‌ته‌ر سه‌رجه‌م په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ ئيخوان موسلمين، داعش، قاعيده، به‌ره‌ى نووسره، حزبوڵڵا بپچڕێنێت و وه‌ك كيانێكى تيرۆريستى هه‌ژماريان بكات.
چواره‌م: هه‌موو جۆره هاوكارى و پشتيوانييه‌كى كيانه تيرۆريستييه‌كان بوه‌ستێنێت.
پێنجه‌م: سه‌رجه‌م داواكراوه‌كان راده‌ست بكات و په‌ناى هيچ داواكراوێك نه‌دات.
شه‌شه‌م: پێويسته قه‌ته‌ر كه‌ناڵى سه‌ره‌كى جه‌زيره و سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانى پاشكۆى ئه‌و كه‌ناڵه دابخات.
حه‌وته‌م: ده‌ستوه‌رنه‌داته كاروبارى ناوخۆى وڵاتان و مافى هاووڵاتيبوون به هيچ كه‌سێكى ئه‌و چوار وڵاته نه‌دات و ئه‌وه‌ى له رابردووش‌دا مافى پێداوون بيانگه‌ڕێنێته‌وه.
هه‌شته‌م: قه‌ره‌بووى زيانى هه‌موو ئه‌و زيانانه بكاته‌وه كه به هۆى سياسه‌تى قه‌ته‌ره‌وه له ساڵانى رابردوو له‌و چوار وڵاته كه‌وتووه.
نۆيه‌م: قه‌ته‌ر به‌ڵێن بدات كه وڵاتێكى گونجاو ده‌بێت له‌گه‌ڵ چوارده‌وره عه‌ره‌بييه‌كه‌ى له هه‌موو بواره‌كاندا.
ده‌يه‌م: قه‌ته‌ر زانيارى تايبه‌ت به هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌ڵستكارانه بدات كه هاوكارى كردوون و جۆرى هاوكارييه‌كه‌ش ديار بكات.
يازده‌هه‌م: هه‌موو ئه‌و كه‌ناڵ و پێگانه‌ى راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ پشتيوانيان ده‌كات دابخات له‌وانه سايته‌كانى عربى21، رصد، العربي الجديد، مكملين، شرق، ميدل ئيست.
دوازده‌هه‌م: له ماوه‌ى ته‌نيا 10 رۆژدا واژوو له‌سه‌ر ئه‌م مه‌رجانه بكات، ئه‌گينا به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.
سێزده‌هه‌م: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن كرا ئامانج و ئاليه‌تى روونى بۆ داده‌نرێت و ساڵى يه‌كه‌م، هه‌ر مانگێك جارێك و ساڵى دووم هه‌ر سێ مانگ جارێك و ساڵى سێێه‌م تا ساڵى ده‌يه‌م ساڵانه يه‌كجار به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت.