ئه‌مه گه‌مژه‌ییه، ڕێی لێ بگرن
كه‌سانێك هه‌ن، ده‌ستی دوژمن ده‌گرن و تا پێش ده‌رگای نیشتمان پێشوازی لێ ده‌كه‌ن، هیچ كه‌سێكیش قسه‌یه‌كیان پێ ناڵێت، هیچ كه‌سێكیش لۆمه‌یان ناكات، سه‌دان په‌یج و سایت و ڕۆژنامه‌ش به‌باڵایاندا هه‌ڵده‌دات، كه‌چی پارێزگاری شارێكی كوردی ده‌ستی سه‌ركرده‌یه‌كی كورد ده‌گرێت كه له فڕۆكه‌كه بێته خواره‌وه، شرتوشۆی ده‌بڕن و هه‌زار جنێوی پێ ده‌ده‌ن.
كه‌سانێك هه‌ن، سه‌د ڕه‌سمیان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو گه‌وره تیرۆریستی نێوده‌وڵه‌تی، قاسمی سوله‌یمانی و مه‌هدی موهه‌ندیسدا گرتووه، كه‌چی یه‌ك كورد قسه‌یه‌كیان پێ ناڵێت و بۆی لایك ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بارزانی گرتبوو، هه‌زار و یه‌ك جنێوی پێ درا!
میلله‌ت بۆ مورافه‌عه و مودافه‌عه‌ی مافه‌كانی خۆی و به‌رگری كردن له شكۆی نه‌ته‌وه‌یی، په‌رله‌مانتاری ناردووه‌ته به‌غداد و ده‌نگی پێداوه، كه‌چی جه‌نابی په‌رله‌مانتاریش ڕۆژ تا ئێواره له قه‌ناتی (العهد)ی عه‌سائبی ئه‌هلی حه‌ق و (فورات)ی عه‌ممار حه‌كیم و (بلادی) ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و (ئافاق)ی نوری مالكییه‌وه سوكایه‌تی به كورد و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشنیازی گه‌مارۆی زیاتر و تووندتری به‌غداد بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، یه‌ك كوردیش لۆمه‌ی ناكات!
له به‌غداد دێڵه دێزێكی وه‌ك حه‌نان فه‌تلاوی، ڕۆژی سه‌د جنێو به كورد ده‌دات و كه‌چی له‌گه‌ڵ دوو دێڵه په‌رله‌مانتاری ئێمه‌دا دۆستی گیانی به‌گیانین، له كوردستانیش په‌رله‌مانتاره‌كانی پارتی و گۆڕان، گۆڕان و یه‌كگرتوو، یه‌كێتی و پارتی، پارتی و كۆمه‌ڵ و هتد... وه‌ك ئه‌ژده‌ها له‌یه‌ك ده‌ڕوانن و له‌فه‌یسبووكه‌وه ڕۆژی سه‌د جنێو به‌یه‌ك ده‌ده‌ن! جا كورد خوا نه‌كات ببێت به دوژمنی خۆی، كرمی چی و ماری چی و خۆره‌ی چی؟ تێزابه بۆ ڕه‌گی خۆی، سیانیدی پۆتاسیۆمه بۆ گه‌رووی خۆی.
چل ساڵێك پێش ئێستا، ئه‌و كوردانه‌ی كه له قسه‌ی شۆڕش ده‌رچوون و له حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غداد (كه شه‌ڕی كوردی ده‌ست پێ كرده‌وه) نه‌كشانه‌وه، له‌لای هه‌موو كورد به خۆفرۆش و خائین و نۆكه‌ر و جاشی بێگانه حیساب كران، به‌ڵام ئێستا نوێنه‌ری كوردمان هه‌یه له ته‌ها محێدین مه‌عروفه‌كه‌ی ئه‌وسا خۆفرۆشتره، له ته‌ها یاسین ڕه‌مه‌زانه‌كه‌ی ئه‌وسا دڵسۆزتره بۆ به‌غداد، كه‌سیش لۆمه‌یان ناكات.
تۆ ببینه ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان ته‌وقه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی بكات، یان به‌پێچه‌وانه‌وه، حه‌یا و كه‌رامه‌تی ده‌به‌ن و هه‌زار سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌مان سه‌ركرده بچێت باوه‌ش بكات به هادی عامریدا موشكیله‌یان نییه و هیچی پێ ناڵێن! حیزبه‌كان له‌ناوخۆ دوو دوو سێ سێ و چوار چوار دژ به‌وی تریان یه‌ك ده‌گرن، كه‌چی له به‌غداش وه‌ك (ڕانی گورگ دیده!) په‌رته‌وازه‌ن و كه‌سیش به‌هانایانه‌وه نایه‌ت و گورگیش هه‌رجاره‌ی ملی یه‌كێكیان ده‌شكێنێت.
ئه‌مه به‌رهه‌می نووسه‌ری گه‌وج و ڕۆژنامه‌ی پووچه، ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كانی (سربازان گمنام امام زمان عج لله و تعالی فرجه و شریف)ه له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی كوردستان، تۆ ببینه (سربازان گمنام امام زمان!)، چ فه‌رهه‌نگێكیان لێره چاند؟ چۆن شیرازه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یان بچڕاندووه؟ له جیهاندا ڕژێمه‌كان له فه‌همی نوسه‌ره‌كان ده‌ترسن، لێره له‌ده‌میان! ئاخر زۆرترین نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی كورد ده‌می پیسه و به‌س جنێوده‌زانێت. "ماقول چییه" تۆ نه‌وێریت ته‌ره‌فداری نیشتمان و پێشمه‌رگه و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ بیت، نوسه‌رۆكه‌یه‌كی كرێگرته بێت و له فه‌یسبووكه‌وه هه‌زار جنێوت پێ بدات؟! نه‌وێریت باسی ده‌وڵه‌ت و شكۆمه‌ندی كورد بكه‌یت مۆره‌كانی ئیتڵاعات منداڵ و ته‌واڵت لێ هان بده‌ن؟! به‌ڵام ئاڵا بسوتێنه و ئه‌رشیفی سێسه‌د ساڵی شاره‌كه‌ت ئاگر تێبه‌رده، تۆ ده‌كه‌نه پاڵه‌وانی زه‌مانه.
تا ئه‌و شوێنه‌ی من موتاڵام كردووه و خوێندوومه‌ته‌وه، هیچ شۆڕشێك له‌م دونیایه‌دا نه‌بووه كه دائیره‌ی مروری تیا سووتابێت! ئه‌مه چ فه‌رهه‌نگێكه داتان هێناوه؟ كورد له‌سه‌رده‌می دڕنده‌ترین ڕژێمی عێراقیشدا كه سه‌دام حسێن و حیزبه تۆقێنه‌ره‌كه‌ی به‌عس بوو، ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره و گرانی كرد و دائیره‌ی مروری نه‌سووتاند، ئه‌مه چ شۆڕش و ڕاپه‌ڕینێكه به سوتاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆ و به‌رێوبه‌رایه‌تی پێناس و ڕه‌گه‌زنامه و دائیره‌ی تاپۆ ده‌ست پێ بكات؟!
من ده‌ست ده‌كه‌م به چاوی یه‌كێتی و پارتیدا و داوای موچه و داوای كاره‌بای به‌رده‌وام و نانی به‌رده‌وام و ئازادی به‌رده‌وام و دیموكراسی به‌رده‌وامی لێ ده‌كه‌م، ناچاری ده‌كه‌م ئه‌وپاره‌یه‌ی كه لێی دزیوم بمداته‌وه، به‌ڵام له‌داخی یه‌كێتی و پارتی چه‌پڵه بۆ هاتنی حه‌شدی شه‌عبی ناكوتم.
ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌تا پێش ده‌رگای ده‌به‌نگی براوه، ته‌واو نزیك كراوه‌ته‌وه له گه‌مژه‌یی، ده‌بێت ئه‌م فه‌همه كۆتایی پێ بهێنرێت، كۆمه‌ڵگه‌یان به‌جۆرێك ڕاهێناوه، خه‌ڵك داوای دوژمنداری و شه‌ڕه جنێو له په‌رله‌مانتاره‌كانی، له وه‌زیره‌كانی، له سه‌ركرده‌كانی حیزبه كوردییه‌كه‌ی ده‌كات به‌رامبه‌ر به حیزبه كوردییه‌كه‌ی تر! به‌ڵام ئه‌گه‌ر شه‌ڕی حه‌شد بكات، شه‌ڕی مالكی و عه‌باددی و ئایه‌توڵا و جاڕوڵا و ساروڵاكانی به‌غداد و نه‌جه‌ف و قوم و كه‌ربه‌لا بكات، ئه‌مه‌یان به‌لاوه نه‌زانی و نه‌خوێندنه‌وه‌ی واقعه!
ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵگه‌یان پێچه‌وانه كردووه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئوسوڵ و ئادابه كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌رییه‌كانی خۆیشیدا، تۆ ببینه سه‌ركرده‌یه‌كی گۆڕان به دزییه‌وه ئه‌چێته پرسه و تازێی سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، میلله‌تێك ڕاهێنراوه كه هه‌موو هێز و ئێنێرژی خۆی كۆبكاته‌وه له‌دژایه‌تیكردن و ملشكاندنی خۆیدا، له دونیادا نه‌بووه وه‌زیر دژ به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆی لێدوان بدات، لێره كابرا وه‌زیره كه‌چی كارئه‌كات بۆ ڕووخاندنی حكومه‌ت، ئه‌گه‌ر پێشی بڵێیت هه‌ڵه‌یت، ده‌ڵێت من له‌به‌ره‌ی میلله‌تم! ئه‌وجا ئه‌م جۆره میلله‌تانه‌ش كه خۆیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردن و بانگه‌شه‌دا، به په‌ڕۆ بادان و سه‌ر و سه‌مت بادان حكومه‌ت دروست ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت هه‌ركاتێك ویستیان، نوسه‌ره‌كان به وتار و جنێودان بۆیان بڕوخێنن!