ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه!
بیهێننه پێش چاوتان، ئه‌گه‌ر كوردستان به ده‌ست پارتی و یه‌كێتییه‌وه نه‌بووایه و به ده‌ست سه‌رایا سه‌لام و حزبوڵڵاوه بووایه، ته‌نیا دوو شت له كوردستان ئه‌گه‌ری هه‌بوو وه‌كو ئێستا نه‌بووایه و بگۆڕابا!
یه‌كه‌م: ره‌نگه به‌نزین ببووایه‌ته 450 دینار و له بری ئه‌وه‌ی ئۆپڵه‌كه‌ت به 29 هه‌زار دینار پڕ بكه‌ی، به 25 هه‌زار پڕت ده‌كرد. دووه‌میش مووچه‌ی سێسه‌دهه‌زار كه‌س له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرابایه! ئیدی هیچی تر، تێكڕای كوردستان هه‌ر به‌قه‌د مه‌دینه سه‌در و جادرییه‌ی به‌غداد گرنگیی پێ ده‌درا.
ئه‌ی بۆ سێسه‌دهه‌زار كه‌س، خۆ مووچه‌خۆره‌كانی ئێمه ملیۆنێك و دووسه‌دهه‌زار كه‌سن؟ قوربان ئه‌گه‌ر سه‌رایا سه‌لام حوكمت بكات، یه‌كسه‌ر چوارسه‌د هه‌زار پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه! ده‌زگاكانی ئاسایش و دژه تیرۆر قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و هه‌موو كوردستان ئه‌خه‌نه سه‌ر كه‌تیبه‌ی ئه‌بو ته‌ڵحوشێك.
خۆی كێشه‌كانی كوردستان زۆر گه‌وره نین، ئه‌وه كه پارتی و یه‌كێتی ناكۆك ده‌بن، كێشه‌كانیش گه‌وره ده‌رده‌كه‌ون. چونكه حیزبه گچكۆكه‌كان سیاسه‌ت له‌و میانه‌یه‌دا ده‌كه‌ن و هه‌ر وه‌كو داعش چۆن سوود له بۆشایی ئه‌منیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق وه‌رده‌گرێت، ئه‌وانیش سوود له بۆشاییه سیاسییه‌كه‌ی نێوان ئه‌م دوو حیزبه وه‌رده‌گرن.
كاتێك یه‌كێتی و پارتی ته‌بان، خه‌ڵكێكی زۆر بێ ئیش ده‌بن، باری سایكۆلۆژیی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ره‌و ئارامبوونه‌وه ده‌ڕوات. په‌یجه‌كانی سۆشیاڵ میدیا و میدیا كلاسیكییه‌كانی موعاره‌زه‌ش، ده‌كه‌ونه باسكردنی سووده ته‌ندروستییه‌كانی سه‌وزه و میوه و به‌مه‌ش ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگه‌ش پێشده‌كه‌وێت.
تۆ ده‌بێت ئه‌وه بزانیت، كه شه‌ڕ ته‌نیا به مانا مرۆییه‌كه‌ی كاره‌ساته، ئه‌گینا له رووه ئابوورییه‌كه‌یه‌وه بزنسه. كاتێك یه‌كێتی و پارتی بیكه‌ن به شه‌ڕ، جا چ شه‌ڕی چه‌كداری بێت یان شه‌ڕی میدیایی و كه‌لامی، كۆمه‌ڵه كه‌سێك پاره ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ گه‌رمكردنی شه‌ڕه‌كه و وه‌گه‌ڕخستنی كۆمه‌ڵه كه‌سێكی عه‌جول و شه‌ڕانی و ده‌مهه‌راشی تر.
خۆ كێشه و نه‌هامه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی سامه‌ڕا و رومادی و كه‌ربه‌لا، زۆر له‌و كێشه و نه‌هامه‌تییانه زۆرترن كه له كوردستان هه‌ن، به‌ڵام میدیا وه‌لائییه‌كان وه‌ك كێشه‌كانی كوردستان گه‌وره‌ی ناكه‌نه‌وه. ئێوه تێبینی بكه‌ن، كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تیی سه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ، كه ده‌چێت له كه‌ركووك به‌رنامه ده‌كات، ته‌نیا گیر ده‌داته ئه‌و ده‌زگا و دامه‌زراوانه‌ی به‌ده‌ست كورده‌وه ماون و هیچ ره‌خنه‌یه‌كی له راكان جبووری نییه. گه‌رنا باسی شتێكی ساده و ئاسایی شاره‌كه ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌ن وشكه‌ساڵی زیانی له جوتیاران داوه؟ سه‌گی به‌ره‌ڵا له كه‌ركووك هاوڵاتییانی هه‌راسان كردووه و ئیتر ئاله‌مانه. كه‌چی كاتێك له سلێمانی راپۆرت ده‌كه‌ن، ده‌قیقه‌ن حكومه‌ت به ئامانج ده‌گرن و خه‌ڵكی شاره‌كه وه‌ك هاووڵاتییانی جنووبی سودان و ئه‌ریتریا و سۆماڵ پیشان ده‌ده‌ن. كه‌وكوژی ئه‌گه‌ڕێن به دوای كه‌سێكدا كه چه‌ند رۆژێكه مریشكی نه‌خواردووه و ئه‌یخه‌نه گریان و مۆسیقای غه‌مبارانه‌ی ده‌خنه سه‌ر.
كه‌واته ئه‌گه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێم هه‌ڵوه‌شێته‌وه و كوردستان به ده‌ست پارتی و یه‌كێتییه‌وه نه‌بێت، ئه‌وپه‌ڕی سه‌رایا سه‌لام هه‌ر به‌قه‌د نه‌جه‌ف جوانی ده‌كه‌ن!