له‌م مانگه‌دا چی ڕوو ئه‌دا؟
هه‌مووی چاوه‌ڕێی هه‌واڵێكی گرنگه، ئاخۆ كێ ده‌ڕووخێ؟ كێ ڕاوده‌نرێ؟ كێ ده‌سووتێ؟ ژیان لێره وه‌ك بورج (كولووه‌كان)ـی ڕۆژنامه‌كانی لێهاتووه، هه‌مووی چاوه‌رێن شتێك بڕوخێ، شتێك بسوتێ، گه‌رنا خۆیان شتێك بڕوخێنن، شتێك بسووتێنن، خه‌ڵك لێره هه‌مووی له‌سه‌ر حه‌قه، كاره‌ساته‌كه لێره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات...
تۆ ناوێریت له نه‌ورۆزدا به گه‌نجێك بڵێیت تایه مه‌سوتێنه بۆ ژینگه خراپه، یه‌كسه‌ر ده‌یبه‌ستێته‌وه به خراپی یه‌كێتی و پارتییه‌وه و ده‌یان و سه‌دان كه‌سیش پاڵپشتی قسه‌كه‌ی ده‌كه‌ن!
تۆ ناوێریت به كه‌سێك بڵێیت كه چوویت بۆ سه‌یران ده‌به و دایبی و پاشه‌ڕۆكه‌ت به‌جێ مه‌هێڵه، یه‌كسه‌ر ده‌ڵێن: ئه‌ی یه‌كێتی و پارتی ئه‌م هه‌موو دزییه‌یان كردووه و نه‌وت ده‌دزن و فڵان ده‌كه‌ن و فیسار ده‌كه‌ن، بۆ قسه ناكه‌ی؟ ئیتر به‌مه ده‌مكوتت ده‌كه‌ن!
له كوێی دونیادا مادام حكومه‌ت و حیزب دزن، تاكیش مافی ته‌خریبات و خراپكاری پێ ده‌درێت؟ ناڕه‌زایی و فه‌لسه‌فه‌لێدان و قسه‌كردنی زۆر خه‌ریكه ده‌مانكاته پاشه‌ڕۆترین بوونه‌وه‌ری سه‌رزه‌مین، ڕه‌نگه به‌شێك له هه‌ژاری و برسێتی تۆ به‌هۆی دزیكردنه‌كانی یه‌كێتی و پارتییه‌وه بێت، به‌ڵام گه‌مژایه‌تی تۆ به‌رهه‌مێكی داخلییه و خۆت به‌رپرسیت!
خراپی نیزام هیچ به‌هانه‌یه‌ك ناداته تۆ كه هه‌رچیت پێ خۆش بوو بیڵێیت و بیكه‌یت، پارتی نه‌وت ده‌دزێ، ناكاته ئه‌وه‌ی كه تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌بێت له ترافیكی سوور بده‌یت و كه وتیان وا مه‌كه، دونیایه‌ك فه‌لسه‌فه به‌سه‌ر پۆلیسه‌كه‌ی هاتووچۆدا لێ بده‌یت!
ئێمه له كوشنده‌ترین دۆخداین، ده‌بێت له به‌ر كه‌سانێك كه ڕقیان له پارتییه ڕقمان له پارتی بێت، له‌به‌ر كه‌سانێك كه ڕقیان له گۆڕانه، ڕقمان له گۆڕان بێت، له به‌ر كه‌سانێك كه ڕقیان له یه‌كێتییه ڕقمان له یه‌كێتی بێت، ئێمه ناچارین له پێناوی ئه‌وه‌ی كه‌مینه‌یه‌كی ناڕازی وه‌ك شۆڕشگێڕ و پاڵه‌وان بمان بینێت، به‌خواستی ئه‌وان بدوێین و بڕۆین و بنووسین، ئه‌وان ڕقیان له كێ بوو، ده‌بێت ئێمه‌ش ڕقمان له‌وانه بێت، ئه‌وان كێیان خۆش ویست، ده‌بێت ئێمه‌ش ئه‌وانه‌مان خۆش بوێت!
نووسه‌ربوون، ڕۆژنامه‌نووس بوون، هونه‌رمه‌ندبوون، مه‌لابوون و هتد، له‌م وڵاته‌دا زۆر قوورسه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكانێك داوای شتێكیان له حكومه‌ت كرد و تۆش له‌گه‌ڵیان داوات نه‌كرد و وه‌ك ئه‌وان نه‌تقیڕاند و ناڕازی و تووڕه نه‌بوویت، به‌ر نه‌فره‌ت ده‌كه‌ویت و به خۆفرۆش و پیاوی ڕژێم حیساب ده‌كرێیت!
ئێمه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان له یه‌ك كاتدا به‌یه‌ك شته‌وه ده‌یگرێت، ئه‌وه‌ی به‌لای گشته‌وه بایه‌خداره، ده‌بێت به‌لای تاكیشه‌وه بایه‌خدار بێت، له جیهانی فه‌لسه‌فه و زانست‌دا، تاك بوونه‌وه‌رێكی بڕیار ده‌ره، لێره له قه‌ره‌باڵی بڕیار ده‌دات!
پێناچێت له هیچ شوێنێكی دونیادا وه‌كو كوردستان به خێرایی ڕای گشتی (به‌ڵام پووچ و ڕاگوزه‌ر) دروست بێت، تێكڕای كۆمه‌ڵگه ته‌نیا بۆ شه‌وێك ترافیك و قه‌ره‌باڵغی دروست ده‌كه‌ن و به چڕی له‌سه‌ر یه‌ك شت ده‌ڕۆن، كه‌چی هه‌ر شه‌وی پاشتر، ئه‌و شته‌یان به‌لاوه ده‌بێته بێ بایه‌خترین باس، لێره ڕووداوه‌كان، دیارده‌كان، كاره‌ساته‌كان، هه‌مووی بۆ كات به‌سه‌ر بردن و خۆ خاڵیكردنه‌وه ده‌خرێنه پرۆسه‌ی چه‌له‌حانێوه!
كورد میلله‌تێكی سه‌رزه‌نشتكاره، سه‌رزه‌نشتی هه‌موو دۆخ و ڕه‌فتار و گوفتارێكی ده‌وروبه‌ری ده‌كات، كه‌چی خۆشی باشتر له‌وه ناكات كه كراوه، كه‌س به پسپۆڕییه‌وه له شته‌كان ناڕوانێت، كاتێك مامۆستا خه‌ریكی خۆپیشاندانه بۆ مووچه، ئیدی هه‌موو كورد خه‌ریكی ئه‌مه ده‌بێت و ئه‌گه‌ر شاعیرێك بیه‌وێت شعرێك له‌سه‌ر عه‌شق بنووسێت، هه‌موو به‌یه‌ك جار تێی ده‌خوڕن و سه‌رزه‌نشتی ده‌كه‌ن: كه‌ی وه‌ختی شعره و كه‌ی وه‌ختی ئه‌م قسانه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ژینگه پارێزێك باسی پاكوخاوێنی ژینگه بكات، هه‌مووی به‌یه‌كجار: كه‌ی وه‌ختی ئه‌م قسانه‌یه و كه‌ی كاتی باسكردنی ژینگه‌یه؟ وه‌رن هه‌مووتان پێكڕا باسی مووچه‌ی مامۆستا بكه‌ن، وه‌رن واز له هه‌موو شتێكی تر بێنن و قسه‌كانتان له‌سه‌ر مووچه‌ی مامۆستا چڕ بكه‌نه‌وه، ئیدی پزیشك و به‌قاڵ و ئاسنگه‌ر و پۆلیس و پارێزه‌ر و په‌ره‌مێزچی، هه‌ر هه‌مووی ده‌بێت واز له كاره‌كه‌ی خۆی بێنێت و ته‌نیا قسه له‌سه‌ر مووچه‌ی مامۆستا بكات!
ئه‌م دیده یه‌كێكه له هه‌ره ڤایرۆسه كاره‌ساتباره‌كانی كورد، تۆ ناچاریت مادام به گشتی قسه له‌سه‌ر خانه‌نشینی ده‌كرێت، تۆش قسه له‌سه‌ر ئه‌مه بكه‌یت، مادام زۆرینه سه‌رقاڵی خۆپیشاندانه، تۆش بێیته سه‌ر شه‌قام و خۆپیشاندان بكه‌یت!
لێره هێشتا تاك دروست نه‌بووه، قه‌ره‌باڵغییه‌كی ده‌سته‌جه‌معی ناونراوه كۆمه‌ڵگه، باشترین شۆڕشگێڕه‌كانمان ئه‌وانه‌ن كه به خه‌ڵك ده‌ڵێن چۆن خۆپیشاندان بكه‌ن؟ چۆن بسووتێنن و چۆن بڕووخێنن؟! ئه‌م هه‌موو موحازه‌ره‌یه‌ی به خه‌ڵكمان دا كه حكومه‌ت بڕوخێنن، نیوه‌ی ئه‌وه فێرمان بكردنایه چۆن وڵات دروست بكه‌ن، ئێستا دۆخێكی ترمان ده‌بوو!
به درێژایی شه‌ڕی عێراق ئێران، سووریا و لیبیا پاڵپشتی ئێرانیان كرد و چه‌ك و كۆمه‌كیان له دژی سه‌دام پێدا، ته‌نانه‌ت سه‌ربازه‌كانی سووریا به‌ناوی ڕاوێژكاریی سه‌ربازییه‌وه، شان به‌شانی ئێران له سه‌نگه‌ره‌كاندا دژی سه‌دام ده‌جه‌نگین وچه‌ندین جاریش له ئاسمانی سووریاوه فڕۆكه‌كانی ئێران هه‌ڵده‌ستان و عێراقیان بۆردومان ده‌كرد، به‌ڵام كاتێك ئێران فاوی داگیركرد و بووه هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر به‌سره، ده‌ستبه‌جێ قه‌زافی و حافز ئه‌سه‌د، به‌یاننامه‌یان له دژی ئێران ده‌ركرد و نووسییان "ئه‌گه‌ر ئێران به‌سره بگرێت، ئێمه بێلایه‌ن نابین، چونكه چیتر ئه‌مه هه‌رهه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ر سه‌دام نییه و ده‌ستدرێژییه بۆ سه‌ر خاكی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی!".
كاتێك ئێران سه‌رقاڵی شه‌ڕی سه‌دام بوو، موجاهیدینی خه‌لق هاوكاری سه‌دامی كرد و دژی وڵاته‌كه‌ی خۆی شه‌ڕی كرد، ئه‌گه‌رچی موجاهیدین به‌م ڕێگه‌یه وه‌ك خۆیان ده‌یان وت: ده‌یانه‌وێت ئێران له چنگی ئاخوندان ڕزگار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌ی كه له‌و كاته ناهه‌مواره‌دا دژی سوپای وڵاته‌كه‌یان شه‌ڕیان كردووه، هه‌تا ئێستاش به‌لای زۆربه‌ی ئێرانییه‌كانه‌وه نه‌فره‌ت لێكراون و ڕقیان لێیانه!
ئێمه‌ش كه له پردێ نیوه‌مان شه‌ڕی حه‌شدی شه‌عبیمان ده‌كرد، له‌ولاتره‌وه نیوه‌كه‌ی ترمان هه‌ڵده‌په‌ڕین و موژده‌ی فه‌تحی هه‌ولێرمان ڕاده‌گه‌یاندو له كه‌ناڵه‌كانمانه‌وه ده‌ماننووسی "چه‌كداره‌كانی پارتی شارۆچكه‌ی پردێ تۆپباران ده‌كه‌ن!".