جووته‌وه‌شاندنی موزه‌كه‌رانه
له زمانی عه‌ره‌بیدا هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م حكومه‌ت، هه‌ر دووكیان مێیینه‌ن، هه‌ردوو تائی ته‌ئنیسی ساكینه‌یان پێوه‌یه. له قوتابخانه مامۆستای عه‌ره‌بی ئه‌مه‌ی فێر كردین. مامۆستا ده‌یوت: هه‌ر وشه‌یه‌ك تائی ته‌ئنیسی ساكینه‌ی پێوه بێت، ده‌بێته موئه‌نه‌س. به‌ڵام مامۆستای عه‌ره‌بی، قه‌ت نه‌یوت: هه‌ر شتێك بوو به موئه‌نه‌س، هیچ و خراپ و بێ كه‌ڵكه.
به شێك له ئه‌ده‌بیاتی شعریی كوردیش، سیخناخه به‌و دێڕ و ده‌سته‌واژانه‌ی كه مرۆڤی ژن وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی پووچ و ناچیزه پێناسه كراوه. مه‌حوی كه دیارترین شاعیری كلاسیكی كوردییه، له دێڕێكی پڕ له سووكایه‌تی بۆ مێیینه، ده‌ڵێت "هه‌ی له ژن كه‌متر! موعه‌تته‌ل بۆچی؟ نه‌ی ژه‌ن! لێده نه‌ی!".
مه‌لا كاكه حه‌مه‌ی بێلو، كه ئه‌ویش شاعیرێكی دیاری سه‌ده‌ی رابردووه و ناسراوه به (ناری) له ناسراوترین شعری خۆیدا كه بۆ مه‌رگی شێخ سه‌عیدی باوكی شێخ مه‌حموودی حه‌فید (كه له مووسڵ له سێداره ده‌درێت) ده‌نووسێت "سلێمانی به بێ نی، واقعه‌ن ته‌سغیری سه‌لمایه... كه ئه‌هلی وه‌ك زه‌عیفه‌ی بێ هونه‌ر مه‌یلی غه‌زا ناكا". یانی ئه‌گه‌ر پاشگری (نی) له سلێمانی بكه‌یته‌وه، ده‌بێت به سه‌لما، سه‌لماش ناوێكی ژنانه‌یه. ئه‌هلی ئه‌م شاره‌ش وه‌كو زه‌عیفه‌یه‌كی بێ هونه‌ر ناچن غه‌زا بكه‌ن و حه‌قی شێخ سه‌عید بكه‌نه‌وه. لێره‌دا به ژنكردنی سلێمانی كراوه به جۆرێك له سووكایه‌تی و لێدان هه‌م له ناوی شاره‌كه و هه‌م له خه‌ڵكه‌كیشی، چونكه به قه‌ولی شاعیر ژن زه‌عیفه‌یه و زه‌عیفه‌ش هیچ هونه‌رێكی تیا نییه.
ئێمه ئه‌گه‌ر ڕه‌چاوی باری سایكۆلۆژی و دۆخ و ئه‌تمۆسفێری كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه بكه‌ین و وه‌ك له‌كه‌یه‌ك بۆ ئه‌و شاعیرانه‌ی حیساب نه‌كه‌ین، ناشێت له‌م سه‌ده نوێیه‌دا و له ده‌زگا و پایه‌یه‌كی گرنگی ده‌وڵه‌تدا، له هه‌رزه‌كارێكی نه‌فام و ناچیزه خۆش بین كه سووكایه‌تییه‌كی چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی بكات. هه‌میشه له یاسا و له دینیشدا، تاوانی ئه‌وانه قورسترن كه ئاگان به دیارده‌كان. ڕاسته ئه‌م هه‌رزه په‌رله‌مانتاره نه‌زان و بێ ئاگا و خاڵییه له مه‌عریفه، به‌ڵام گرفته گه‌وره‌كه ئه‌وه‌یه له جێیه‌ك دانیشتووه كه جێی ئه‌و نییه و ته‌نانه‌ت لایق به‌وه‌ش نییه وه‌ك گوێگرێكی ئاسایی رێی بكه‌وێته هۆڵی یاسادانان.
خۆ ئه‌گه‌ر كاك مه‌لا ستار، هاوڕێی كوڕی بخستایه‌ته قوتابخانه و له‌وێ ئه‌م شتانه‌یان فێربكردایه، ئه‌مڕۆ نه‌ده‌چووه ناو گه‌نمه‌كه‌وه و حه‌یا و ئابڕووی هه‌رچی موشه‌ڕعی قانوون و عورف و ئه‌خلاقی سیاسه‌تیشی نه‌ده‌برد. وشه‌ی ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت (دولة، حكومة) كه هه‌ر ئه‌ساسه‌ن عه‌ره‌بین و ئێمه‌ش هه‌ر له چاوگه عه‌ره‌بییه‌كه‌یه‌وه وه‌رمان گرتووه و له پۆلی چواره‌می سه‌ره‌تاییشه‌وه فێركراوین، ده‌بوو هاوڕێی مه‌لا ستاریش كه قوربانییه‌كی سۆشیال میدیایه و به هه‌ندێ هه‌را و فه‌وزا و جووته و جنێو گه‌یه‌نراوه‌ته په‌رله‌مان، بیزانیبایه.
له كوردستان خوێنده‌وار و ئه‌كادیمیسته‌كان جه‌ماوه‌ریان نییه و ناگه‌نه پله و پێگه قانوونییه شیاوه‌كان. كه‌مپه‌ین و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه سیاسییه‌كانیش، له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن كه به هۆی زمانی توند و هێرش و هه‌ڵشاخان و په‌لاماره‌وه، له شه‌قامی ئاسایی‌دا خه‌ڵكێكی زۆریان له ده‌وری خۆیان خڕ كردووه‌ته‌وه.