له ئه‌ماره‌تی تاڵیبانه‌وه بۆ خه‌لافه‌تی جوند و ئەنسار!
ئه‌فغانییه‌كان حوكمی تاڵیبانیان پێ نامۆ و بێگانه نییه. ئه‌وان هه‌رگیز پێیان وانییه به هاتنه‌وه‌ی تاڵیبان شتێك له ده‌ست ده‌ده‌ن كه گرنگه و بیست ساڵی ڕابردوو، له حامید كه‌ره‌زایه‌وه بۆ ئه‌شره‌ف غه‌نی به ده‌ستیان هێناوه! بۆیه كه تاڵیبان هاته‌وه، به چه‌پڵه و ته‌قه و خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان لێ ده‌كرد، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ ولایه‌تیش، به‌ردبارانی سوپای وڵاته‌كه‌یان ده‌كرد!
نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، ته‌نانه‌ت حاكمی ئه‌و ولایه‌تانه‌ش كه به ڕێككه‌وتن ده‌سه‌ڵاتیان ڕاده‌ستی تاڵیبان ده‌كرد، به ده‌موچاو و سیمایانه‌وه دڵته‌نگی و ناڕه‌حه‌تی نه‌ده‌بینرا.
ئه‌فغانییه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی به شێوه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری، له دروشم و ڕه‌فتار و میدیا و مێنته‌ڵه‌تییان، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت كه تاڵیبان نا، قاعیده، ئه‌و نا، داعش یان هه‌ر هێزێكی تری توندڕه‌وی ئیسلامی و ئسوڵی، به ژیان و موعته‌قه‌داتی ئه‌وان نامۆ و ناساز نییه!
هیچ حیزب و هێزێكی سیاسیی له‌و وڵاته‌دا نییه، به‌یاننامه و دروشم و ڕاگه‌یاندنیشی به بسم لله و ناوی خودا ده‌ستپێنه‌كات. له سه‌ر زه‌وی ته‌نیا پێنج ده‌وڵه‌ت كۆماری ئیسلامین، یه‌كیان ئه‌فغانستانه. له مادده‌ی دووه‌می ده‌ستووری وڵاته‌كه‌دا به ڕوونی جه‌خت له ئیسلامی بوونی سیستمی سیاسی كۆماره‌كه‌كراوه‌ته‌وه و هیچ هێزێك بۆی نییه به زه‌ڕڕه لێی لابدا. ئه‌و مادده‌یه ده‌ڵێت "له ئه‌فغانستان هیچ یاسایه‌ك دانانرێت كه پێچه‌وانه‌ی بیر‌و باوه‌ڕ و ئه‌حكامه‌كانی ئیسلام بێت"، له ڕاستیشدا هیچ یاسایه‌ك نا، ته‌نانه‌ت هیچ بڕیارێكیش به پێچه‌وانه‌ی ئه‌حكامه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌و وڵاته‌دا ده‌رنه‌كراوه...
ته‌نانه‌ت خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهولیش هاوشان له‌گه‌ڵ مادده‌ی سڕكه‌ر، به پێی ده‌ستووری وڵاته‌كه قه‌ده‌غه‌یه، كه‌چی ئه‌فغانستان پله‌ی یه‌كه‌می له به‌رهه‌مهێنانی موخه‌دیرات هه‌یه و پله‌ی چواره‌میشی له سه‌ر ئاستی 189 وڵاتی جیهان هه‌یه له خواردنه‌وه‌ی كهول دا.
له‌و شوێنه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بووه، هه‌میشه حوكمی شه‌ریعه‌ت و حوكمی هۆڤانییه‌تی تاڵیبانیش به‌ركار بووه، كه‌چی تاڵیبان هێشتا ئه‌و زیهنییه‌ت و میراته ته‌واو ئیسلامییه، به كامڵ و موسته‌حكه‌م نازانێت و ده‌یه‌وێت ئه‌ماره‌تی ئیسلامی ڕاب‌گه‌یه‌نێت!
ئیسلام بوون له ئه‌فغانستان، تا ئه‌ندازه‌ی هاوه‌ڵانی په‌یامبه‌ریش قه‌بووڵ كرا‌و نییه. هێشتا ڕوون نییه كه ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامییانه ده‌یانه‌وێت ئه‌فغانییه‌ك تا چه‌نده موسوڵمان بێت؟
تاڵیبان ساڵی 2001 په‌یكه‌ری مێژوویی بودای له كابوڵ ته‌قانده‌وه، ئه‌و هێزه تاوانباره به پێشێلكاریی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وێڕای كوشتن و توندوتیژی دژی مرۆڤی بێ تاوان، تاوانی نێوده‌وڵه‌تیشیان دژ به میرات و فه‌رهه‌نگی هه‌زار ساڵه‌ی مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام داوه.
ئه‌وان به سیستم و ئاره‌زووه‌كانییانه‌وه ده‌بینرێت، كه هیچ حه‌زێكیان بۆ گڵۆپ و عامود و ڕووناكیش نییه، وا دیاره ڕقیان له شه‌قامی قیرتاوكراو و ترافیك و هه‌رچی ئامرازێكی مۆدێرنیته‌یه.
تاڵیبان، داڵده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، مه‌ترسیدارترین ڕێكخراوی دژه مرۆڤ و دژه ژیانیان دابوو له ئه‌فغانستان. ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێیان بدات و له ئه‌فغانستان وه‌ده‌ریان بنێت، مه‌رجی ده‌ستبه‌ردان له قاعیده‌یان خرایه به‌رده‌م، كه‌چی ڕێتیان دایه‌وه و به هۆیه‌وه حوكمڕانییه‌كه‌شیان له ده‌ست دا، جا ئێستا كه به به‌هێزتر له جاران گه‌ڕاونه‌ته‌وه، چۆن ده‌ستبه‌رداری هاوڕێ كۆنه‌كانیان ده‌بن و ده‌رگای ئه‌فغانستانیان بۆ ناكه‌نه‌وه؟!
له 30 ساڵی ڕابردووی حوكمڕانیی باشووری كوردستاندا، هه‌ركاتێك بزووتنه‌وه‌ی جیهادی و تیرۆریستی له ئه‌فغانستان به‌هێز بووبێت، خواستی دروستكردنی خه‌لافه‌ت به گوند و چیایه‌كی كوردستانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه! ڕێك له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر كاری بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، خه‌لافه‌تێكی بچووك له هەندێك شوێن ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و سه‌ربڕین و نه‌عل كوتانی خه‌ڵك په‌ره‌ی پێ دراوه.