ئه‌وانه‌ی میلله‌تی فه‌یسبووكیان له‌گه‌ڵ بوو
هێشتا دیار نییه، جگه له‌و میلله‌ته‌ی كه له فه‌یسبووكه، میلله‌تێكی تر كه ئه‌نته‌رنێتی نییه و په‌یج و په‌ڕه‌ی فه‌یسبووكی دانه‌ناوه، رۆڵی هه‌یه له هه‌رێمه‌كه‌یدا یان نا؟ زۆربه‌ی پاڵه‌وانه‌كانی ده‌یه‌ی رابردووی باشووری كوردستان، ئه‌وانه بوون كه بڕوانامه‌ی میلله‌تی فه‌یسبووكیان به‌ده‌ستهێنابوو. هه‌ندێ له‌وانه كه دوا له‌حزه‌ی داڕمانی حوكمڕانییه‌كه‌یان به نێو جه‌ماوه‌ری فه‌یسبووكدا بڵاو كرایه‌وه، تاكه هۆكارێك كه مانه‌وه‌ی خۆیانیان پێ ده‌سه‌لماند، په‌یجه‌كانی فه‌یسبووكیان بوو..
له كوردستان چه‌ندین حیزب له سه‌ر بنه‌مای لایك و كۆمێنتی زۆری فه‌یسبووك دامه‌زرا. چه‌ندین كه‌سی ناشناس و بێ شوناس، بوونه كه‌سایه‌تی دیار و میلله‌تی فه‌یسبووكیان له ده‌ور خڕ بوویه‌وه. هه‌ندێ حیزبی بێ شوناس و تازه مۆدێل، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنن، هه‌میشه ده‌بوو میلله‌ت به تووڕه‌یی و ناڕه‌حه‌تی بهێڵنه‌وه. تووڕه و ناڕازی بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شته‌كان باشیش بن و قابیلی تووڕه‌یی نه‌بن. به‌شی زۆری ئه‌وانه جگه له جنێودان، هیچیان سه‌رباری پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمه‌كه نه‌كرد. هه‌ندێ كات په‌یجه‌كانیان له باره‌گا و حیزبه‌كانیان گه‌وره‌تر بوو، هه‌ندێ كاتیش لایكه‌كانیان له جه‌ماوه‌ره راسته‌قینه‌كه‌یان زۆرتر بوو. زۆرێك له حیزبه‌كانی كوردستان، هێنده بێ به‌رنامه و بێ روئیا بوون، ته‌نیا له‌سه‌ر زۆریی ڤیوی ڤیدیۆی په‌یجه‌كانیان به‌هێز ده‌رده‌كه‌وتن، ئه‌گه‌ر ناوه‌ندێكی به‌هێزی سایبه‌ریت له دژیان دامه‌زراندایه و ته‌نیا په‌یجه‌كانیانت ریپۆرت بكردایه، به ئاسانی حیزبه‌كه‌یانت ده‌ڕووخاند.
هیچ یه‌ك له حیزبه نوێكانی كوردستان بۆ په‌ره‌پێدانی دیموكراسی و چاكسازی و ئاوه‌دانیی دروست نه‌بوون، به‌ڵكو كاری ئه‌وه‌ڵ و ئاخیریان تووڕه كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمه‌كه بوو. حیزب ده‌بوو نه‌هه‌ڵێت خه‌ڵك ئارام بێته‌وه، ده‌بوو هه‌میشه خه‌ڵك و ئه‌ندامه‌كانی ببوونایه‌ته تۆپه‌ڵێك ده‌ماری تووڕه و ئاگراوی. تا جنوون و هه‌یه‌جانیان زۆرتر بووایه، كورسییه‌كان ئه‌وان زیاتر ده‌بوو. به‌ڵام سه‌رئه‌نجام، ئه‌وانه‌ی میلله‌تیان له فه‌یسبووك له‌گه‌ڵ بوو، هه‌ر له فه‌یسبووك پله و پایه‌كه‌یان لێ سه‌ندرایه‌وه.
جگه له حیزبه باشوورییه‌كان، له‌ولاتریشه‌وه په‌كه‌كه له حه‌فتا گۆشه‌وه ده‌ستی له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی گرێ ده‌دا و له ژێر ناوی (یه‌به‌شه و ته‌به‌شه و حه‌به‌شه و هتد) به ئێستایشه‌وه نه‌یهێشت پارتیی دیموكراتیی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه شه‌نگال، به‌رده‌وام له‌مپه‌ر و ئاریشه‌ی له به‌رده‌می چێ ده‌كرد، كه‌چی ده‌ركه‌وت ئه‌ویش له شه‌نگال، ژماره‌ی لافیته‌كانی له ژماره‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی زۆرتر بوون، سێ كه‌س كاندیدی شه‌نگالییه‌كان بوو، هه‌رسێكیشیان پارتی بوون و هه‌ر ئه‌وانیش ده‌رچوون. ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وام شه‌نگالییه‌كانیان ده‌كرد به گژ كوردایه‌تی و حكومه‌تی هه‌رێم و پارتی، هه‌موویان به‌رامبه‌ر كوردایه‌تی و پارتی و حكومه‌تی هه‌رێمیش دۆڕان.
له هه‌رچی شار و شوێنی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه، ئه‌وانه‌ی خه‌ڵكیان خه‌ڵه‌تاندبوو، دۆڕان و پێش كورسییه‌كانیان، لایكی په‌یجه‌كانیان له ده‌ستدا. ئه‌وا حیزبانه‌ی له فه‌یسبووك دامه‌زران و میلله‌تی فه‌یسبووكیان ده‌خرۆشان، دوانزه سه‌عات كه فه‌یسبووك و مه‌ینجه‌ر كێشه‌ی تێكه‌وت، هیچیان دیار نه‌مان! ئێستایش ئێنته‌رنێتی هه‌رێمه‌كه بكوژێنه‌ره‌وه، واته پێنج شه‌ش حیزبت كوژاندووه‌ته‌وه.