ئه‌و موجریمه بدۆزنه‌وه!
كۆمه‌ڵگه ساده و سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌توانیت له هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه كه پێت خۆش بوو، تووڕه‌یان بكه‌یت. كاركردن له‌سه‌ر ئه‌عساب و ده‌ماریان ئاسانتره له كاركردن له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی پێویستی و كه‌موكورتییه‌كانیان.
كه‌سێك كه شه‌قام و كاره‌بای پێویسته، تووڕه‌كردنی كه‌متری تێده‌چێت له‌وه‌ی كه شه‌قام و كاره‌بای بۆ دابین بكه‌یت. له زانستی ئابووریدا چ شتێك تێچووی كه‌متر بوو، ئه‌وه ئاماده ده‌كرێت بۆ به بازاڕكردن، ده‌ی لای ئێمه تووڕه‌كردنی خه‌ڵك كه‌متری تێده‌چێت!
لێره هه‌ر پارت و گروپ و تاقمێكی نوێ سه‌ر هه‌ڵبدات، هه‌رگیز به‌ڵێنی چاره‌سه‌ركردنی كه‌موكورتی و پڕ كردنه‌وه‌ی پێیداویستییه‌كان به خه‌ڵك نادات، چونكه گه‌ر پێویستییه‌كانیان پڕ بێته‌وه، حزب و رێكخراوی تریان ناوێت. بۆیه ده‌بێت بۆ هه‌میشه له ئاریشه‌دا بهێڵرێنه‌وه. هه‌ر گروپێكی نوێ سه‌رهه‌ڵبدات، په‌یامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵێك كه‌سیان وه‌كو تاوانباری ئه‌و كه‌موكورتییانه پێ ده‌ناسێنن و به‌رده‌وام جنێوباری ده‌كه‌ن بۆیان.
لێره خه‌ڵك حه‌زی له‌وه نه‌بوو شه‌فافییه‌ت هه‌بێت و نه‌و‌ت و سامانی وڵاته‌كه‌ی به باشتر بۆ بفرۆشرێت، به‌ڵكو ته‌نیا ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی ده‌كرد جنێوی زۆرتری بۆ بدرێت به ئاشتی هه‌ورامی!
ساڵێكیان له هه‌ورامان براده‌رێكی هه‌ولێریم له‌گه‌ڵ بوو، ده‌به‌ی ئاوه‌كه‌ی له جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه فڕێدایه ده‌ره‌وه و به قه‌شمه‌رجاڕانه وتی: با نه‌وزاد هادی كۆی بكاته‌وه. ئه‌و تا ئه‌وكاته و ئێستاش جیاوازی یه‌كه‌ی كارگێڕی و سنووری كارگێڕی نازانێت، وایده‌زانی نه‌وزاد هادی به‌رپرسه له پاككردنه‌وه‌ی هه‌ورامانیش.
ره‌نگه تاكه هه‌رێمی سه‌ر زه‌وی بین كه حكومڕانی له رێگه‌ی عاتیفه‌وه ده‌كه‌ین نه‌ك قانوون. ئه‌گه‌ر خانوویه‌كی ته‌جاوز دروست بكرێت و حكومه‌ت بیڕووخێنێت، تووڕه ده‌بین! ئه‌گه‌ر عاره‌بانه‌چییه‌كان شه‌قام و شۆسته‌كان بگرن و حكومه‌ت ده‌ریان بكات تووڕه ده‌بین! كاتێك كۆرۆنا هات، ئه‌وانه‌شمان كه سه‌رمان نه‌ده‌دا به فه‌رزی خوادا، له داخی حكومه‌ت نوێژی به كۆمه‌ڵمان ده‌كرد! كه ده‌مردین، له داخی حكومه‌ت پرسه‌مان داده‌نا. گه‌نجه‌كه له رقی حكومه‌ت، ده‌یوت درۆیه، كێ كۆرۆنایه‌تی پێم بڵێن! با من بچم ده‌م بخه‌مه ناو ده‌می، كه‌سێك پێی وتم ئه‌و گه‌نجه ده‌ناسم، له‌و ماوه‌یه‌دا چووبوو پشكنینی كۆرۆنای كردبوو. ده‌بێت له سه‌ره‌كه‌دا چه‌نده‌ش جنێوی به حكومه‌ت دابێت كه زوو بۆیان نه‌كردووه؟!
ئێمه باشترین و ناودارترین نووسه‌ره‌كانمان ده‌بێت رقیان له حكومه‌ت بێت، مه‌شهورترین رۆژنامه‌نووسه‌كانمان ئه‌وانه‌ن كه دژی حكومه‌تن! مه‌لا ناوداره‌كانمان دوژمنی قه‌سته‌سه‌ری حكومه‌تن. ئه‌مه ئۆپۆزسیۆن بوون نییه، چونكه هۆڵه‌نداش به‌و هه‌موو پێشكه‌وتووییه‌ی خۆیه‌وه ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه، ئه‌مه‌ی ئه‌مه ته‌خریباتی كۆمه‌ڵایه‌تییه!
لێره هه‌ر كه‌س خوێنده‌وار بێ، ده‌بێت ددانی خێر نه‌نێت به حكومه‌تدا، یانی حكومه‌تێكمان هه‌یه هه‌رگیز نابێت خوێنده‌واری لێوه نزیك بێت و ده‌شمانه‌وێت ئه‌و حكومه‌ته ناوازه و ده‌گمه‌ن بێت، رێك له حكومه‌ته‌كه‌ی سویسراش بچێت!
جیاوازی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوودا ئه‌وه‌یه كه: له كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایدا تاك هه‌رچی به‌سه‌ر بێت، وه‌ك تاوان و خه‌تای خۆی شرۆڤه ناكرێت، به‌ڵكو بۆی ده‌به‌سترێته‌وه به كه‌سانی تره‌وه. به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه‌ی پێشكه‌وتوودا گه‌رچی خه‌تایه‌كی گشتییش هه‌بێت، به‌ڵام تاكیش به بڕێك خۆی به تاوانبار ده‌بینێت، به نموونه ئه‌گه‌ر له قوتابخانه زیره‌ك نه‌بووبێت، ده‌ی لێره تۆ زیره‌كیش نه‌بیت هه‌ر به خه‌تای خۆت نازانرێت! ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌باشی خۆت دانه‌پۆشیت و هه‌ڵامه‌ت بگریت، ده‌توانیت له شاشه‌یه‌كه‌وه هۆكاره‌كه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنه‌كه‌ت بدۆزیته‌وه و بیده‌ی به‌سه‌ر شانی كه‌سێكی تردا!
ده‌ی تۆ مادام هه‌ر شتێك كه به‌سه‌رت بێت خه‌تای خۆت نییه، ئیدی هه‌میشه به دوای موجریمێكدا ده‌گه‌ڕێیت، ئه‌گه‌ر خۆت نه‌تدۆزییه‌وه، ده‌خوازیت حیزب و ته‌له‌فزیۆن و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان بۆتی بدۆزنه‌وه، تا به دڵی خۆت جنێوی پێ بده‌یت، ده‌ی من تاقه‌تم نییه بۆت بیدۆزمه‌وه، بۆیه به من ده‌ڵێیت كۆیله!