به‌ره‌و حكومه‌تێكی مه‌سرور؟
من ساڵانێكی زۆر له نێو میدیای ڕه‌خنه‌گر و نه‌یار و داپڵۆسێنه‌ر كارم كردووه، ئه‌و میدیایه‌ی كه مه‌ركه‌زی له شاری سلێمانی و نێچیرهكهیشی هه‌میشه له هه‌ولێر بوو، لێره به‌لاغه‌تی جیاواز و مانشێتی جیاواز و داڕشنی جیاواز هه‌بوو، به‌ڵام نه‌یارێكی هاوبه‌ش هه‌موویانی یه‌ك خستبوو، تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی كه هه‌موویان وه‌ك تۆڕێكی هاوبه‌ش، هۆڵیودێكی لۆكهڵییان پێكهێنا بوو!
له‌و هۆڵیوده‌وه، به‌رده‌وام كه‌سێك وه‌ك ژانه‌ری چیرۆكه تۆقێنه‌ره‌كانی داكوتین و لێدان و له‌ناوبردنی خه‌ڵكی كوردستان ده‌خرایه ڕوو، هه‌میشه وه‌ك تارمایی و كاره‌كته‌ری پشتی ڕووداوه ڕه‌قه‌كان، وهكدێوێكی خهشمگین ونامۆ نیشان ده‌درا، به هه‌ر جۆرێك له باره‌یه‌وه قسه‌ت كردبا و چیرۆكت دابڕشتایه، خه‌ڵكێك هه‌بوو باوه‌ڕ بكات!
پێشتر هاوڕێكانم، سه‌رنووسه‌ر و بهڕێوبهرهكانم، هه‌موویان ئه‌و پیاوه‌یان وه‌ك شتێكی ترسناك باس ده‌كرد، وه‌ها وێنه‌یان لێ ده‌هێنایه پێش چاوم، كه شه‌وان به ده‌مانچه‌یه‌كی تۆبلی و وه‌ك بكوژی ناو فیلمه تۆقێنه‌ره‌كان به شه‌قامه‌كانی شاردا ده‌گه‌ڕێ و هه‌ركه‌سێكی بێته پێش ده‌یكوژێت!
ئه‌و كه‌سه مه‌ترسیداره‌ش، مه‌سرور مه‌سعود بارزانیی ته‌مه‌ن ٤٩ ساڵ بوو، كه مانای ناوه عه‌ره‌بیه‌كه‌ی به كوردی ده‌كاته (دڵ خۆش!)ئێستاش وا بڕیاره ئه‌م پیاوه بكرێته سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه له ڕاستیدا به‌هۆی گرفته‌كانیانه‌وه دڵ خۆش نین!
تا ئێستاش بۆ لێدان له هه‌ر ڕۆژنامه‌نوس و سیاسی و كه‌سایه‌تییه‌كی شاری سلێمانی، هێنده به‌سه بیده‌یته پاڵ ئه‌م پیاوه و ده‌زگاكه‌ی، ئیدی له‌و هۆڵیوده‌وه كه خۆی له نێو په‌یجی فه‌یسبووك و وێبسایت و وتاری بێ دایك و باوك مانیفێست كردووه، له كه‌دار ده‌كرێ و منداڵ و هه‌رزه‌كاری جنێوده‌ری لێ خڕ ده‌كرێته‌وه!
مه‌سرور بارزانی، كه به مانایه‌ك نزیكه‌ی ده ساڵه چیرۆكی له‌سه‌ر داده‌تاشرێ و به تایبه‌تی له سلێمانی، واجیهه‌یه‌كی ڕه‌ق و تووندی بۆ ده‌كێشرێت، له ڕاستیدا كه‌سێكی نه‌رم و له‌سه‌رخۆ و هێمنه، ئه‌وانه‌ی لێشی نزیكن، ده‌ڵێن وێنه‌كێش و دیزاینه‌رێكی كارامهشه!
ئه‌م پیاوه تا ئێستا له كاره‌كه‌یدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌مان ڕۆڵی تاقیگه‌ی بینیوه بۆ نه‌خۆش، پزیشكه‌كان پێش ئه‌وه‌ی دهرزییهكت لێ بده‌ن، پێش ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریت بۆ بكه‌ن، ده‌تنێرنه تاقیگه بۆ پشكنین، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت نه‌خۆشییه‌كت هه‌یه و چاره‌سه‌ره‌كان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشییه‌كه‌ت یه‌ك ناگرنه‌وه، ئه‌و ده‌رزی و ده‌رمانه‌ت لێ ناده‌ن!
ده‌زگاكه‌ی مه‌سرور بارزانی، گه‌رچی نه‌یار و ناحه‌زی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیشی هه‌بووه، به‌ڵام به چاكه و خراپه‌یه‌وه، فیلته‌ری حكومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بووه، گه‌ر تا دوێنێ مه‌سرور بارزانی ڕۆڵی تاقیگه‌ی بینی بێت بۆ نه‌خۆش، به‌ڵام له‌مه‌ودوا خۆیدهبێته پزیشكه‌كه، به واتایه‌ك، هه‌م تاقیگه ده‌بێ و هه‌م پزیشك، ئه‌گه‌ر به باشی به‌رنامه‌ڕێژی بۆ ئه‌ركی نوێی خۆی بكات، ده‌توانێت نمونه‌ی حكومه‌تێكی مه‌سرور نیشان بدات!
وه‌ك وتم له ماوه‌كانی ڕابردوودا ئه‌و هۆڵیوده لۆكهڵییه، ململانێكانی تا ئه‌ندازه‌یه‌ك قوڵ ده‌كرده‌وه، كه به‌قه‌ولی ڕه‌حمه‌تی كاك نه‌وشیروان، سڵیان له هیچ حه‌ڵاڵ و حه‌رامێكی سیاسی نه‌ده‌كرده‌وه، ئه‌وان ده‌رفه‌تێكیان نه‌هێشته‌وه تا كاره‌كته‌ره سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته وه‌كو خۆیان بناسین، به‌ڵكو خۆیان پێناسه‌یان وه‌ك كراس بۆ هه‌ر كه‌سێك ده‌دووری و تۆش ده‌بوو له پێناسه‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه هه‌ڵی بسه‌نگێنیت!
په‌ره پێدانی ئه‌و ئه‌ده‌بیاته‌ی كه ماڵی بارزانی و پارتی هه‌رچی بكه‌ن هه‌ر خراپه‌یه‌كی لێ بدۆزیته‌وه و به مه‌ترسی بزانیت، به‌رهه‌می ئه‌و هۆڵیودهیه كه ده ساڵه وتاری تووند و ئاگرین و بێ ئومێدكه‌ر به‌رهه‌م دێنێت و كه‌سیش بۆی نییه ڕه‌خنه‌ی لێ بگرێت!
ئه‌ڵبه‌ته جگه له‌وه‌یش كه مه‌سرور بارزانی پیاوی ده‌زگایه‌كی ئه‌منی و هه‌واڵگری بووه، ئه‌و وتار و چالاكییانه‌ش تا ڕاده‌یه‌ك كاریگه‌رییان هه‌بووه له ناساندنی و نه‌خشاندنی واجیهه‌یه‌كی تووند و تۆقێنهربۆی!
ئه‌ندامێكی ئه‌و هۆڵیودهی كه باسم كرد، له تازه‌ترین وتاری گوایه (ڕه‌خنه‌یی)دا له باره‌ی مه‌سرور بارزانییه‌وه نوسیویه‌تی: تا ئێستا كه‌س نازانێت ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان چه‌نده؟! سه‌یری ئه‌م پرسیاره عه‌زیمه بكه‌ن؟! ببینن ڕه‌خنه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك بێ به‌ها كراوه، ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی كۆڵه‌واری سیاسی و یاسایی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌خلاقیشه، مه‌گه‌ر له به‌ریتانیا كه‌س ده‌زانێت (MI6) چه‌ند كه‌سن؟ له ئه‌مه‌ریكا كه‌س ده‌زانێت (CIA) چه‌ند كه‌سن؟ هه‌ر له‌م ئیتڵاعات و میتی ئێران و توركیایه‌ی لای خۆشمان، مه‌گه‌ر ئاماری وا له‌به‌رده‌سته؟ بۆ ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و جیهان، ناو و ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بزانن؟ جا ئه‌گه‌ر ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری، هه‌موو ئه‌ندامان و ناوه‌كانیان له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه هه‌بێت، به چ مانایه‌ك پێی ده‌وترێت ده‌زگای هه‌واڵگری و نهێنی؟
سه‌رباری هه‌موو ئه‌و خوێندنه‌وانه، ئێستاش كه مه‌سرور بارزانی كاندیده بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئایندهی هه‌رێم، ده‌بێت به‌رێزیان ئه‌وه بزانن، خه‌ڵكی كوردستان له چاوه‌ڕوانی ئه‌وه نین مووچه چاك بكرێ و نرخی به‌نزین و كاره‌بای مۆلیده‌یان بۆ ڕێك بخات، تا حكومه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ركه‌وتوو بزانن! ده‌ی خراپترین حكومه‌تیش هه‌ر ده‌بێت ئه‌مانه‌ی پێ ڕێكبخرێت، به‌ڵكو ئیشی گه‌وره و گرنگی مه‌سرور بارزانی ئه‌وه‌یه كه هه‌لی كار بڕه‌خسێنێ و گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات و ده‌ستی مه‌سولینی چه‌ته له قاچاخچێتی نه‌وت و ده‌رمان و جگه‌ره و دایبی و ده‌وای ئه‌م خه‌ڵكه ده‌ربێنێت، گه‌ر ئه‌وه نه‌كات، كابینه‌كه‌ی مه‌سرور، حكومه‌تێكی مه‌سرور نابێت و له ئێستایشه‌وه، هۆڵیودهكه سیناریۆی باشیان بۆی داڕشتووه!