كوه‌یت هێلیكۆپته‌رى فه‌ڕه‌نسایى ده‌كڕێت
K24- هه‌ولێر
به به‌هاى ملیارێك یۆرۆ، حكومه‌تى فه‌ره‌نسا 24 هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازیى ده‌فرۆشێته كوه‌یت.
نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، له‌سه‌ر داواى میرى كوه‌یت، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه 24 هێلیكۆپته‌رى سه‌ربازى بفرۆشێته كوه‌یت.
فڕۆكه‌كان له جۆرى "كاراكال"ن و له لایه‌ن كۆمپانیاى ئێرباس، درووستكراوون.
ئه‌و بۆنده‌ى فه‌ره‌نسا و كوه‌یت دواى ئه‌وه دێت له هه‌فته‌ى رابردوودا، پاریس بۆندێكى بۆ فرۆشتنى 24 فڕۆكه‌ى رافالى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ ده‌وحه ئیمزا كرد.