دوزخورماتوو..به ته‌قه وه‌ڵامى يه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه
K24 – خورماتوو
چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى به قه‌ناس ته‌قه له هاووڵاتيانى دوزخورماتوو ده‌كه‌ن.
ئاڵوزييه‌كانى قه‌زاى دوزخورماتوو به‌رده‌وامه، هاووڵاتيانىئه‌و قه‌زايه ناره‌زايى خۆيان ده‌رده‌بڕن له‌مه‌ڕ ئه‌و گرژى و ئاڵۆزييانه‌ى كه حه‌شدى شه‌عبى دروستيان كردووه، به‌جۆريك به‌ته‌قه وه‌ڵامى يه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه.
ماوه‌ى دوو رۆژه قه‌زاى دوزخورماتوو كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و ماڵ و موڵك و دوكانى هاووڵاتيانى سڤيلى كوردى ئه‌و قه‌زاى ده‌سووتێنن.
ئه‌مڕۆ به‌يانى ھێزێكی دیجلەی سوپای عێراق بەرەو خومارتوو جوڵێندرا، بەڵام لە یەكێك لە بازگەكان لە لایەن ھێزی پێشمەرگەوە رێگریان لێ كرا، نیوەڕۆی ئەمڕۆش تەقە لە بارەگاكانی پارتی و یەكێتی كرا لە خورماتوو.
ھەر ئەمڕۆ بۆ بە دواداچوون لە بارەی ئەو كێشانەی كەوتووەتە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە، لێژنەیەكی باڵا كە پێكھاتووە لە نوێنەری ھەرسێ سەرۆكایەتی كۆمار و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، سەردانی شارۆچكەی خورماتوویان كردوە.
شەڕ لە نێوان ھێزەكانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە خورماتوو دروست بووە، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانياريانه ده‌ستى (K24) كه‌وتووه لە سەرەتاى ئاڵۆزییەکانەوە 6 هاووڵاتى و هێزەکانى ئاسایش لە لایەن حەشدى شەعبییەوە شەهیدکراون و20 دیکەش بریندار بوونە، زیاتر لە 60هاووڵاتى دیکەى کوردیش وەکوو بارمتە لە لایەن حەشدى شەعبییەوە دەسبەسەر کراون.