تا ئێستا ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ پێكنه‌هاتووه‌

ئەگەر چی ساڵێك و شەش مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کەچی بە هۆی رێكنەکەوتنی لایەنەکان هێشتا ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێكنەهاتووە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/cffbae9b-88e6-47e6-a2e1-1b0242c8f268/helbjardn%20w%20rai%20layenekan.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ئەگەر چی ساڵێك و شەش مانگی ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان، کەچی بە هۆی رێكنەکەوتنی لایەنەکان هێشتا ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێكنەهاتووە.

لایەنەکان یەکتری خەتابار دەکەن، بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت بەھۆی ئەوەی پارتی لە مافی خۆی زیاتر داوای پۆست دەكات ئەنجوومەنی ئەو پارێزگایە پێكنەھێنراوە.

دووساڵ و نیو بەسەر هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەرمان و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تێپەڕیوە و تەنيا ساڵێك و شەش مانگ ماوە بۆ هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان، پارێزگای هەڵەبجە هێشتا بێ ئەنجوومەنە و کردنەوەی گرێی لایەنە سیاسیەکان بە پێی هەڵوێستەکانیان بێت پێناچێت بە دانیش بکرێتەوە.

لەلایەن خۆیەوە بزوتنەوەی گۆڕانیش بە بیانووی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان زیاد لە مافی خۆی داوا دەکات و بەوەش بەربەستی خستۆتە بەردەم لایەنەکان و لەوەشدا هاووڵاتیانی هەڵەبجە زەرەرمەندی یەکەمن.

رۆژی 19ی ئایاری ساڵی  1992 یەکەمین هەڵبژاردن بۆ یەکەمین خولی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدراو بەدوایدا بۆسێ خولی ديكه‌ی پەرلەمان هەڵبژاردن ئەنجامدراوە و بڕیاریشە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 21 ئەیلولی 2017 ئەنجامبدرێت.

هەڵەبجەییەکان پێیان وایە ئێستا هەڵەبجە بووه‌تە کانیەکی سیاسی، لایەنە سیاسيیەکان دێن ئاوی لێ دەخۆنەوە لە جیاتی ئەوەی پاکیکەنەوە بەردی تێ دەخەن.