خوێندكارانی په‌یمانگای نه‌وت تواناكانی خۆیان نمایش ده‌كه‌ن

فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆیان سازكرد
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/73cae16d-1ff5-4eb6-a25d-a294020d6647/pymangay%20neut.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

بە مەبەستی دەرخستنی توانای خوێندكاران، پەیمانگای هه‌ولێر بۆ نه‌وت  فێستیڤاڵێكی بۆ نمایشكردنی توانای خوێندكاران سازكرد و‌ له‌لایه‌ن مامۆستایان و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌وە چه‌ندین داهێنان و ئامێری نوێ تاقیكرانەوە.

فێستیڤاڵەكە بە مەبەستی رەنگدانەوەی توانای خوێندكاران و سەركەوتەكانیان لە بواری نە وت و پاڵاوتندا رێكخراوە بە شێك لە خوێندكاران بە داھێنانەكانیان رێگەی نویان لە بوارەكەی خۆیاندا دوزیوەتەوە.

یەكێكی تر لە خوێندكارەكان بە داھێنانی ئەو ئامێرەی دروستی كردوە دەتوانێت رێگری بكات لە تێك چوونی چینەكانی زەوی  لە كاتی ھەلكۆڵیندا.

بە وتەی یەكێك لە ماموستاكان پیمانگاكەیان پرچەك كراوە بە زانستی تایبەت و ماومستاو خوێندكارەكان خاوەن ئەزمونێكی باشن و دەتوانن خزمەتی باش پێشكەش بە وڵاتەكەیان بكەن.

ئەم فێستیڤاڵە یەكەم  فێستیڤالی پەیمانگای ھەولێر بۆ نەوت بوو كە جگە لە بوارەكەی خۆیان و سەركەوتنەكانیان، بە نمایشكردنی كەلوپەلی كوردەواری و لەبەركردنی جلوبەرگی كوردی. رەسەنایەتی و كورد بوونی خۆیان نیشاندەدا، پەیمانگاكە نزیكەی 750 خۆێندكاری له‌خۆده‌گرێت، كە لە به‌شه‌كانی پاڵاوتن، ھەڵكەندن، كارگێڕی نەوت و گاز پێكھاتووە.