بۆ جاری دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه دواخرا
K24 - به‌غدا:
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه بۆ كاتێكی نادیار دواخرا و په‌یامنێری كوردستان24ی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدرالی عێراق بۆ ساڵی 2021، له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ده‌قێكی نوێ رێككه‌وتوون و بڕیاریشه هه‌ر ئه‌م ده‌قه له چوارچێوه‌ی پرۆژه یاسای بودجه بخرێته ده‌نگدان.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له په‌رله‌مانی به‌غدا رایگه‌یاند، بڕیار بوو شه‌وی رابردوو كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی زۆر پێشنیازی دیكه و نه‌بوونی كات بۆ تاووتوێكردنیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه، په‌رله‌مان نه‌یتوانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه ئه‌نجام بدات، بۆیه بڕیار درا بۆ كاتژمێر 10:00ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه دوا بخرێت.
په‌یامنێری كوردستان24 راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتێكی نادیار داخراوه، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه، كه ئه‌مڕۆ ده‌بێت كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت و بودجه‌ی گشتی فیدرالی عێراق بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند بكرێت.
شه‌وی رابردوو، د. به‌شیر خه‌لیل حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی دواخستنی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، دواخستنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌و ده‌قه نییه كه شاندی هه‌رێم و لایه‌نه‌كان له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
دووپاتیشی كرده‌وه، كه لیژنه‌ی دارایی ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌قی مادده‌ی 11ی پرۆژه یاسای بودجه داوه، كه په‌یوه‌ندی به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، جگه له‌و ده‌قه‌ش هیچ ده‌قێكی دیكه له شوێنی ئه‌وه ناخرێته ده‌نگدان.