كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه دواخرا
K24 - به‌غدا:
كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق، بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی گشتی فیدرالی 2021ی عێراق بۆ كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه 20ی ئادار/ مارسی 2021 دواخرا.
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق، بۆ كاتژمێر 10ی به‌یانی رۆژی شه‌ممه 20ی ئادار/ مارسی 2021 دواخرا.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، هۆكاری دواخستنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، به‌هۆی به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان نوێنه‌ران و لیژنه‌ی دارای و ته‌واوكردنی ورده‌كارییه‌كان، بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه دوابخرێت.
له‌لای خۆیه‌وه د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌كان له‌سه‌ر مادده‌ی 11 نه‌ماوه و مادده‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵكو هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكانه و هێشتا پێشنیازی زۆر ماون تاكو لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، بخرێته كاتژمێر 1ی ئه‌مشه‌و، به‌ڵام دواتر بڕیاره‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و خرایه كاتژمێر 10ی رۆژی شه‌ممه.
راشیگه‌یاند، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، خۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی دارایی ده‌كات، چونكه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی تووشی كۆرۆنا بووه و بۆ چاره‌سه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
شاندێكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاساكه، رێككه‌وتوون.