لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگی به مادده‌ی 11ی پرۆژه یاسای بودجه دا
بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌ویش پرۆژه یاساكه بۆ په‌سه‌ند كردنی، له ناو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدان
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق، مادده‌ی 11ی پرۆژه‌ی یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراقی په‌سه‌ندكرد، بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌ویش پرۆژه یاساكه بۆ په‌سه‌ند كردنی، له ناو هۆڵی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ده‌قی مادده‌ی 11، ئه‌و ده‌قه كه ئه‌مڕۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان له به‌غدا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون و تایبه‌ته به به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له بودجه‌ی گشتی فیدرالی.
بڕیاره ئه‌مشه‌و، پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی فیدرالی عێراق بۆ ساڵی 2021 بخرێته ده‌نگدان، شاندێكی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی له به‌غدایه و له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعییه‌كان له‌سه‌ر په‌سه‌ند كردنی پرۆژه یاساكه، رێككه‌وتوون.