مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت

مووچەی سێ مانگیان پێدەدرێت
بانكێكی ھەولێر - ئەرشیف
بانكێكی ھەولێر - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت، كە ماوەیەك بەھۆی كێشەیەكی تەنكیكی دواكەوتبوو.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بە كوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ 1/4/2021 دەستکرا بە دابەشکردنی 3 مووچەی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە".

پێشتر لیوا قارەمان شێخ کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو، لەبەر ئەوەی هاوکاری دارایی ئەمەریکا نەگواستراوەتەوە سەرهەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی ئەو لیوایانە دواكەوتووە و "هەر کاتێک تەحویل بکرێت، راستەوخۆ وەک خۆی دابەشدەکرێت".