تەندروستی عێراق هۆشداری دەداتە نەخۆشخانە و نۆرینگه‌ی پزیشكی و دەرمانخانەکان
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، داوا لە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانی دەکه‌ین، بلیتی گەشت بە هیچ کەسێک نەفرۆشن، ئەگەر ناسنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی نەبێت، له‌داهاتووشدا دوودڵ نابن له داخستنی نەخۆشخانە، نۆرینگه‌كانی پزیشكی و دەرمانخانەکان، ئەگەر کارمەندەکانیان ڤاکسین وەرنەگرن.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە نووسینگەکانی هێڵی ئاسمانی دەکات، بلیتی گەشت بە هیچ کەسێک نەفرۆشن، ئەگەر ناسنامەی وەرگرتنی ڤاکسینی نەبێت.
تەندروستی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تەواوی مۆڵ، فرۆشگا و چێشتخانەکان دادەخەن، ئەگەر کارمەندەکانی هەڵگری ناسنامەی وەرگرتنی ڤاکسین نەبن.
لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە نەخۆشخانە، نۆرینگه‌كانی پزیشكی و دەرمانخانەکان، ئەگەر کارمەندەکانیان ڤاکسین وەرنەگرن، ئەوا لە داخستنی شوێنەکانیان دوو دڵ نابن.
ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دوای ئه‌وه هات، كه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له عێراق به‌رده‌وام له هه‌ڵكشانه و ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2021) ئاماره‌كانی كۆرۆنای راگه‌یاند، كه له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا، له كۆی (48) هه‌زار و (458) پشكنینی ڤایرۆسی، (7) هه‌زار و (937) كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و (35) كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
د.ی