ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌باره‌ی كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ڤاكسین هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی پارێزگای هه‌ولێر هاووڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێر له دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بۆی هه‌یه چه‌ند نیشانه‌یه‌ك له له‌شی ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكه‌وێت كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرتووه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی ئاساییه و جێگه‌ی مه‌ترسی نییه.
ته‌ندروستی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دڵنیایی له سه‌لامه‌تی ڤاكسینه‌كان ده‌داته هاووڵاتیان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ڵێت: "هەر هاووڵاتییەك ڤاکسینی دژە کۆرۆنای وەرگرت بۆی هەیە دوای وەرگرتنی ڤاکسین لە 24 کاژمێر بۆ 72 کاژمێر ئەم ماکانەی لەسەر بەدیار بکەوێت وەکو (تا) و (ئازاری لەش) و (سەر ئێشە)".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ته‌ندروستی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌ركه‌وتنی ئه‌و نیشانانه بەکاردانەوەیەکی ئاسایی دادەنرێت و لەهەموو پێدانی ڤاکسینێک ئەم نیشانانە بۆی هەیە دەربکەوێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لێژنەیەکی زانستی تایبەت بەم بابەتە پێکهێنراوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە پسپۆڕانی پەیوەندیدار، داواش له هاووڵاتیان ده‌كات بۆ زانیاری زیاتر و دڵنیابوون پێویستە سەردانی ئەو بنکە تەندروستییانه بكه‌ن کە ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لێ وەرگرتووە، یاخود فریاکەوتنەکان بۆ مەبەستی پشکنین و چارەسەر وە دڵنیابوون لە سەلامەتی باری تەندروستی.
ئ. م