لە هەولێر پشکنینی کۆرۆنا بێ بەرامبەر ئەنجامدەدرێت
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر لە رێگەی دانانی دوو کابینەی تەندروستییه‌وه، لەمەودوا پشکنین بۆ هاووڵاتیان و ئەوانەی لە هەولێر نیشته‌جێن، بێ بەرمبەر ئەنجامدەدات.
د. بژار مو‌سا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە دوو کابینەی پزیشکی بۆ پشکنینی کۆرۆنا لە هەریه‌ك له پارکی باخی شار لە ناوەڕاستی شار و پارکی سامی عەبدولڕەحمان دادەندرێن و هەموو ئەو کەسانەی کە لە هەولێرن دەتوانن بەبێ بەرامبەر پشکنینی کۆرۆنا لە رێگه‌ی لووتەوە ئەنجامبدەن.
هاوکات گوتەبێژی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، لە رێگای ئەم دوو کابینەیەوە دەتوانن رۆژانە هەزار تا دوو هەزار پشکنین ئەنجامبدەن و هاووڵاتیان تەنها بە پێشکەشکردنی ناسنامەیەك و ژمارەیەکی مۆبایل پشکنینیان بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەشی لە رێگەی سەنتەری داتا و زانیاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی وەردەگرنەوە.
لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تاوەکو ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر 562 هەزار و 677 هاووڵاتی تووشی کۆرۆنا بوونە و ئێستاش 6 هەزار نەخۆشی کۆرۆنا لە هەولێر هه‌ن.
له یه‌كه‌م رۆژی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بنكه گه‌ڕۆكانه‌ی پشكنینی كۆرۆنا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان به ئاواره و په‌نابه‌ره‌كانیشه‌وه به‌بێ جیاوازی، له مافی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بێبه‌ش نه‌بن.
H.B