نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نەوتی خاوی برێنت لە 67 دۆلار نزیکبووەتەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - هەولێر

لە دوایین مامەڵەکانی بۆرسەی نیویۆرک بەهای نەوت لەسەر و ئاستەکانی 66 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرا و لەگەڵ کرانەوەی بازاڕە داراییەکانی ئاسیا بەهای نەوت لەو ئاستە بەرزەی مایەوە.

لە بازاڕەکانی ئاسیا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە کاتژمێر 15:15 بەیانی بە کاتی هەولێر بە 67 دۆلار و 92 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەرێژەی 40٪ بەهاکەی بەرزبووەتەوە، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساسیش لە ئاستی 64 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی پێشبینی شارەزایانی بازاڕە داراییەکانیش مانەوەی نرخی نەوتی تێکساس لەسەرووی ئاستەکانی 62 دۆلار ئەگەرەکانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت زیاتر دەکات، هەرچەند ئەگەری هەیە بەهۆی تێربوونی خواست لە کۆتایی هەفتە دابەزینێکی کەم تۆماربکات.

م. ھ