هاوردەکردنی نەوت لەلایەن هیندستانەوە کەمدەکات

عێراق یەکەم هەناردەکاری نەوتە بۆ هیندستان
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

هاوردەی نەوتی هیندستان لەلایەن وڵاتانی ئۆپێکەوە بۆ کەمترین ئاستی دوو دەیەی رابردووی دابەزیوە، بەڵام عێراق توانیویەتی وەک یەکەم هەناردەکاری نەوت پارێزگاری لە پێگەکەی بکات.

بە گوێرەی داتاکانی پیشەسازی و بازرگانی نەوت، کۆی هاوردەی هیندستان لە کۆتایی ساڵی دارایی بۆ 3 ملیۆن و 970 هەزار بەرمیل دابەزیوە.

هەروەها روونیشکراوەتەوە، پشکی ئۆپێک لە هاوردەکانی نەوتی هیندستان کەمیکردووە، ئەوەش دوای ئەوە دێت کۆی کڕین لە لایەن سێیەم وڵاتی ئابووری ئاسیا بۆ کەمترین ئاستی شەش ساڵی رابردووی دابەزیوە.

لە بەرامبەردا، هیندستان هاوردەی نەوتی لە ئەمەریکا و کەنەدا زیادیکردووە، کە هاوردەی لە لایەن وڵاتانی ئۆپێک بۆ نزیکەی 2 ملیۆن و 860 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمکردووەتەوە.

بە گوێرەی داتاکان، تاوەکو ئێستا عێراق یەکەم هەناردەکاری نەوتە بۆ هیندستان، لە دوای ئەو هەر یەکە لە وڵاتانی سعوودیە و ئیمارات و وڵاتانی دیکە دێن. ئەمەریکاش پێنجەم هەناردەکاری نەوت بۆ هیندستان و لە ساڵانی 2019 - 2020 دوو پلە سەرکەوتووە.