کێشەی کارەبای سێ گوندی کانی ماسێ چارەسەرکرا
K24 – دهۆک
دوای ئەوەی بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا، هێڵی کارەبای سێ گوندی کانی ماسێ پچرا، تیمەکانی کارەبا توانیان هێڵەکە چاک بکەنەوە و کارەبا بۆ ئەو گوندانە بگەڕێننەوە.
پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک رایگەیاند. دوێنێ چوار شەممە 26 گوڵانی 2021، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا هێڵی کارەبای سێ گوندی سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە دەڤەری بەرواری باڵا پچڕا، ئەمڕۆ پێنج شەممە تیمەکانی چاککردنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبا دهۆک، سەرەڕای هەبوونی مەترسییەکی زۆر بەهۆی شەڕ لە ناوچەکە توانییان کارەبا بۆ گوندەکانی (دشێش - سەرەروو - ئۆرە) بگەڕێننەوە".
پشتر بەڕێوەبەری کانی ماسێ بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، بەهۆی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکە، رۆژی 25/5/2021،هاووڵاتییەک لە گوندی دێشێش برینداربوو.