سه‌رۆكی وڵاتێك به 108 دۆلار سزادرا
K24 - هه‌ولێر:
به بڕی 108 دۆلار سزا به‌سه‌ر "جایر بۆلسۆنارۆ"، سه‌رۆكی به‌ڕازیل سه‌پێنرا، كه له ویلایه‌تی ساوپاولۆ به‌بێ ده‌مامك به‌شداری له گردبوونه‌وه‌یه‌كی ماتۆرسكلسواران كرد.
هه‌زاران ماتۆرسكیلسوار له ساوپاولۆ كۆبوونه‌وه، كه سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش به‌شداری رێپێوانه‌كه‌دا كردووه و خوده‌ی له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام ده‌مامكی نه‌به‌ستووه، كه ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی یاسای ئه‌و ویلایه‌ته‌یه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی ساوپاولۆ رایانگه‌یاند، هه‌ر یه‌ك له "بۆلسۆنارۆ" و كوڕه‌كه‌ی "ئێردوارد"، كه ئه‌ندامی كۆنگرێسه و "تاسیسیو گۆمیز"ی وه‌زیری ژینگه سزایان به‌سه‌رسه‌پێنرا، بڕی سزاكه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان بڕی 108 دۆلاره، به‌هۆی نه‌به‌ستنی ده‌مامك و رێزنه‌گرتی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له كاتی گردبوونه‌وه‌كه.
به‌ستنی ده‌مامك له‌و وڵاته بووته به‌شیك رێنماییه‌كانی حكومه‌ت و تا ئێستا له به‌رازیل 17 ملیۆن كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر له 486 هه‌زار كه‌سیش به په‌تای كۆرۆنا له وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه: ئه‌لحوڕه
د.ی